خه‌ندان-
حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی خوێندكاری سه‌ركرده (Student Leaders Program)ی بۆ ساڵی (2023- 2024 ده‌ستپێده‌كات، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمیش خوێندكارانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه، "ئه‌وانیش ده‌توانن داواكاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسیه‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه پێشكه‌ش بكه‌ن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، به‌رنامه‌ی (Student Leaders Program) به‌رنامه‌یه‌كی وردی سه‌ركردایه‌تییه، كه تیایدا خوێندكار له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌رنامه‌كه ماوه‌ی ساڵێك به‌رده‌وام ده‌بێت و له سێ به‌ش پێكهاتوه، به‌شی یه‌كه‌م پێش وه‌رزی هاوین به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شی دوه‌م له ورزی هاوین ده‌بێت، هه‌رچی به‌شی سێیه‌مه دوای وه‌رزی هاوین ده‌ستپێده‌كات.
یه‌كێك له مه‌رجه‌كان ئه‌وه‌یه پێویسته خوێندكار ته‌مه‌نی له نێوان (20- 24) ساڵ بێت
سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه پێویسته خوێندكار ته‌مه‌نی له نێوان (20- 24) ساڵ بێت، له هه‌مانكاتدا دانیشتوی یه‌كێك له‌م وڵاتانه ( عێراق، جه‌زائیر، به‌حره‌ین، میسر، ئیسرائیل، ئه‌رده‌ن، كوێت، لبنان، لیبیا، مه‌راكش، قه‌ته‌ر، سوریا، تونس، به‌ری رۆژئاوا- غه‌زه، یه‌مه‌ن) بێت، هاوكات پێشكه‌شكار ده‌بێت شاره‌زایی باشی له زمانی ئینگلیزی هه‌بێت، دوا كات بۆ پێشكه‌شكردن رۆژی 12ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2022.
بۆ زیاتر زانیاری و پێشكه‌شكردن ده‌توانن سكانی ئه‌م باركۆده بكه‌ن كه له برۆشه‌ری هاوپێچدا هاتوه.
