خه‌ندان-
شاره‌زایه‌كی بورای كه‌شناسی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، "له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و ئه‌گه‌ری به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و لافاوی كتوپڕیش هه‌یه، ئه‌م شه‌پۆله‌ش تاوه‌كو سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو به‌رده‌وام ده‌بێت".
شاڵاو هیدایه‌ت شاره‌زای بواری كه‌شناسی له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی دوشه‌ممه كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیره، ئه‌گه‌ری دابارین نیه، به‌ڵام ڕۆژانی داهاتو خێرایی با به‌زۆری ئاسایه ڕۆژانی 29 بۆ 30ی مانگ تا كۆتایی هه‌فته دوباره ناوچه‌كانمان ده‌كه‌ونه‌وه ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوره‌وه ئه‌گه‌ری بارانبارین بۆ هه‌مو ناوچه‌كان هه‌یه به‌گه‌رمیانیشه‌وه به‌كاریگه‌ری و بڕی جیاواز به‌ڕێژه‌ی باش و مامناوه‌ند".
به‌هۆی دابه‌زینی بارسته هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری، پله‌كانی گه‌رما 2-3 پله نزمده‌بنه‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌هۆی دابه‌زینی بارسته هه‌وایه‌كی ساردی جه‌مسه‌ری، پله‌كانی گه‌رما 2-3 پله نزمده‌بنه‌وه و هه‌ندێك كات ئه‌گه‌ری زیادبونی خێرایی با هه‌یه له‌گه‌ڵ بارینی به‌فر بۆ ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌رزه له به‌شێكی شوێن و ناوچه‌ی جیاجیاكان، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری دروستبونی به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و لافاوی كتوپڕ هه‌یه له‌چه‌م و نزماییه‌كان و به‌شێك ناوچه مه‌ترسیان له‌سه‌ره".
دۆخی دابارین له‌مانگه‌كانی داهاتودا به‌ره‌و باشتریش هه‌نگاو ده‌نێت
شاڵاو هیدایه‌ت ده‌شڵێت، "دۆخی دابارین له‌مانگه‌كانی داهاتودا به‌ره‌و باشتریش هه‌نگاو ده‌نێت و تا كۆتایی وه‌رزی دابارین حاڵه‌تی به‌هێزی دابارینمان ده‌بن و مه‌ودای شه‌پۆله‌كان دور نابن و زیاتر له‌یه‌كترنزیك ده‌بن، ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌گشتی وشكه ساڵی نه‌مێنێت و ئاستی دابارین به‌شێوازی به‌رچاو زیاد بكات و كانیاو چه‌مه‌كان ببوژێنه‌وه".
هه‌مو ئه‌مانه واده‌كه‌ن دۆخی دابارین باشتر بێت و به‌ره‌و ئه‌رێنی هه‌نگاو بنێت
باسی له‌وه‌شكرد، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكور له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌دایه و له‌داهاتوشدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت، له‌گه‌ڵیدا زه‌ریای ئه‌تڵه‌سیش و تاڕاده‌یه‌ك زه‌ریای هیندیش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ناوچه‌كه‌دا ده‌بن له‌وه‌رزی دابارینی داهاتودا، هه‌مو ئه‌مانه واده‌كه‌ن دۆخی دابارین باشتر بێت و به‌ره‌و ئه‌رێنی هه‌نگاو بنێت".