خه‌ندان-
لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتیمانی چین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، له‌دوێنێوه چین به‌رزترین ئاستی توشبون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای تۆماركردوه كه 39 هه‌زار و 791 حاڵه‌تی نوێی توشبونه، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 709 كه‌سیان نیشانه‌یان هه‌یه و 36 هه‌زار و 82 كه‌سیان بێ نیشانه بون.
میدیاكانی چین بڵاویان كرده‌وه، "چین 35 هه‌زار و 183 حاڵه‌تی نوێی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژی هه‌ینی تۆماركردوه، له نێویاندا سێ هه‌زار و 474 حاڵه‌ت نیشانه‌یان هه‌بوه و 31 هه‌زار و 709 حاڵه‌تیشیان بێ نیشانه بون".
به‌ده‌ر له حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی هه‌ینی، ته‌نها دوێنێ شه‌ممه چین 39 هه‌زار و 709 توشبوی نوێی له‌ناوخۆی وڵات تۆماركردوه
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، "به‌ده‌ر له حاڵه‌ته تۆماركراوه‌كانی هه‌ینی، ته‌نها دوێنێ شه‌ممه چین 39 هه‌زار و 709 توشبوی نوێی له‌ناوخۆی وڵات تۆماركردوه، سێ هه‌زار و 709 كه‌سیان نیشانه‌یان هه‌یه و 36 هه‌زار و 82 كه‌سیان بێ نیشانه بون".
دوێنێ مردنێكی نوێ تۆماركراوه له‌كاتێكدا هه‌ینی هیچ مردنێك تۆمارنهكرابو
باسیان له‌وه‌شكردوه، "دوێنێ مردنێكی نوێ تۆماركراوه له‌كاتێكدا هه‌ینی هیچ مردنێك تۆمارنهكرابو، به‌مه‌ش كۆی ژماره‌ی مردنه‌كان له‌م ماوه‌یه‌دا گه‌یشتونه‌ته پێنج هه‌زار و 233 كه‌س، كۆی گشتی مردنیش له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه له‌كۆتایی ساڵی 2019ه‌وه تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتوه‌ته 307 هه‌زار و 802 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه".
شاره گه‌وره‌كان هێشتا له هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
شاره گه‌وره‌كان هێشتا له هه‌وڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، چۆنگچینگ و گوانگژۆ به‌شێكی زۆری توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنایان ڕاگه‌یاندوه.
ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له بەیجین به‌رده‌وام له به‌رزبونه‌وه‌دایه
داتاكانی حكومه‌تی خۆجێی شاره‌كانی چین ده‌ریده‌خه‌ن، ژماره‌ی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له بەیجین به‌رده‌وام له به‌رزبونه‌وه‌دایه و به‌ڕێژه‌ی 66% به‌رزبوه‌ته‌وه و گه‌یشتوه‌ته چوار هه‌زار و 307 كه‌س، له كاتێكدا له ڕۆژی شه‌ممه دو هه‌زار و 595 توشبو تۆماركرابون.
له باشوری ڕۆژئاوای شاری چۆنگچینگ كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 32 ملیۆن كه‌سه، هه‌شت هه‌زار و 661 حاڵه‌تی نوێی خۆجێیی توشبون به كۆڤید-19 تۆماركراون، كه نزیكه‌ی 15% به‌رزبۆته‌وه، هه‌روه‌ها شاری گوانگژۆ كه ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 19 ملیۆن كه‌سه و ده‌كه‌وێته باشوری چین، ژماره‌ی توشبوانی كه‌مێك كه‌مبۆته‌وه، له‌كاتێكدا دوێنێ حه‌وت هه‌زار و 412 توشبو تۆماركراون، رۆژی هه‌ینیش حه‌وت هه‌زار و 419 توشبو تۆماركرابون.