خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی رایگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارینه‌وه ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی زیاد ده‌كات و به‌شێك لهكانیاو و بیره‌كانیش ده‌بوژێنه‌وه، تا ئێستاش ئاوی ژێر زه‌وی له سلێمانی مه‌ترسی له‌سه‌ر نیه و ئه‌مساڵیش ئه‌گه‌ر نزیكه‌ی 650 ملیم باران ببارێت، قه‌ره‌بوی دو ساڵی رابردوش ده‌كاته‌وه.
عه‌باس عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی ژێر زه‌وی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ 93.7 ملیم باران باریوه، له‌كاتێكدا ساڵی رابردو تا ئه‌مكاته 37.7 باری بو، بۆیه ده‌توانین بڵێین زیاتر له دو هێنده باران له‌مساڵدا باریوه هه‌رچه‌نده به‌راورد بهپێوهرهكانی ساڵانی پێشوتر دواكه‌وتوه به‌ڵام هه‌ر باشه، به‌نسبه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌شه‌وه له‌نێوان 30-55 ملیم به‌پێی شوێنه جیاجیاكان له‌مساڵدا باران باریوه.
هه‌مو 10 ساڵ جارێك توشی وشكه ساڵی ده‌بین
وتیشی، "له‌ساڵی 1941 زۆرترین وشكه‌ساڵی روی تێكردین، له نه‌وه‌د و دو ههزارهكانیش به‌هه‌مانشێوه وشكه ساڵی زۆر هه‌بو، هه‌مو 10 ساڵ جارێك توشی وشكه ساڵی ده‌بین، به‌ڵام سلێمانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ست بۆ ئاوی ژێر زه‌وی نه‌براوه به‌و شێوه مه‌ترسیدار نیه، راسته به‌پێی پلهبهندیهكان له هه‌ندێك شوێن گه‌یشتینه ئاستی پرته‌قاڵی به‌ڵام نه‌گه‌یشتینه سور".
مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی سلێمانی نیه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هۆشیاری هه‌بێت و بیره نایاساییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه تا چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ش مه‌ترسیمان نابێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاوی ژێر زه‌وی سلێمانی نیه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك هۆشیاری هه‌بێت و بیره نایاساییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه تا چه‌ند ساڵێكی دیكه‌ش مه‌ترسیمان نابێت، له هه‌ریه‌ك له ساڵانی 2020 و 2021دا نزیكه‌ی 400 ملم باران باریوه، به‌ڵام سلێمانی به‌پێی دیراساتهكان بگاته 500-550 وشكه ساڵی نابێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵیش 600-650 نه‌بارێت و قه‌ره‌بوی دو ساڵی رابردو نه‌كاته‌وه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی جێده‌مێنێت".