خه‌ندان-
له رۆژێكی ئاسایی‌دا فینیهنس كه‌یج، سه‌رۆكی كرێكارانی دروستكردنی رێگای ئاسنین له ساڵی 1848 و له‌ته‌مه‌نی 25 ساڵیدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاسنێكی یه‌ك مه‌تری له چه‌ناگه‌یه‌وه چوه ناوه‌وه و به مێشكی‌دا تێپه‌ڕی، بوه گه‌نجینه‌یه‌ك بۆ توێژه‌رانی پزیشكی، ده‌رونی و ده‌ماره‌خانه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه تا 12 ساڵ به‌و برینه قورسه و له‌ده‌ستدانی چاوێكیهوه ژیانی ده‌كرد، ته‌واوی هاوكێشه پزیشكییه‌كانی ئاوهژوكردهوه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه روداوه‌كه‌ی به‌سه‌رداهات بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ دوای روداوه‌كه له ژیان به‌رده‌وامبو
ئاسنێك كه درێژییه‌كه‌ی یه‌ك مه‌تر زیاتربو و كێشه‌كه‌ی زیاتر له شه‌ش كیلۆگرام بو، به نێو ئێسكی كهلـلهسهرهری پیاوێكدا تێپه‌ڕی، ئه‌و كه‌سه‌ی كه روداوه‌كه‌ی به‌سه‌ردا هات بۆ ماوه‌ی 12 ساڵ دوای روداوه‌كه له ژیان به‌رده‌وامبو، ئه‌وه‌ش وه‌ك دیارییه‌كی ته‌ندروستی و پزیشكی و په‌یجۆری وردی مێژویی وابو كه به‌ته‌واوه‌تی بێوێنه بو.
رۆژێكی ئاسایی كاركردن به‌سه‌ر فینیهنس كه‌یج سه‌رۆكی كرێكارانی دروستكردنی رێگا ئاسنینه‌كان تێپه‌ڕی، له‌رێگه‌ی به‌كارهێنانی مادده ته‌قێنه‌ره‌وه‌كان له چاڵێكدا زه‌نگی ده‌ستپێكردنی كاركردنی ئه‌و رۆژه‌ی له دروستكردنی رێڕه‌وێكی نوێی ئاسنین لێدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراو بو ئه‌وه‌بو ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی دیاریكراوی خۆیدا روینه‌دا و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاسنێكی تیژی هاوشێوه‌ی تیر شه‌ویلگه‌ی فینیهنس كهیجی تێپه‌ڕاند و به‌نێو مێشكی‌دا چوه ده‌ره‌وه و له دوری 33 مه‌تر له خۆی كه‌وته‌خواره‌وه.
كه‌یج به ئاگایی مایه‌وه له‌كاتێكدا سه‌ری كون بوبو، نه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وت و نه بێئاگاش بو
فینیهنس كه‌یج به ئاگایی مایه‌وه له‌كاتێكدا سه‌ری كون بوبو، نه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وت و نه بێئاگاش بو، له‌و ساته‌شی به‌خێرایی فریاگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌شكرا هه‌ر له‌سه‌ر پێیه‌كانی خۆی بو، پزیشكانی دهمارەخانه و مێشك لهبهدواداچوندا بون له‌سه‌ر ئه‌و نهێنیه‌ی كه چییه وایكردوه ئێمه‌ی مرۆڤ به‌مشێوه ناوازه‌ییه بهێڵێته‌وه؟، پزیشكه‌كان كه هه‌واڵی ئه‌و روداوه‌یان بیست ده‌ستبه‌جێ دركیان به‌وه‌كرد كه گه‌نجینه‌یه‌كی بێوێنه لهبهرهدهمیاندایه بۆئه‌وه‌ی له شێوازی كاركردنی مێشكێكی زیندوی هاوشێوه بكۆڵنه‌وه.
هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و پیاوه و گۆڕانكارییه‌كانی دوای روداوه‌كه و شكان و تێكچونی كەلـلهسهری به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گریان له‌سه‌ر به‌شێكی مێشك ئاشكراكرد كه ئه‌ویش ناوچهوانە پل و به‌تایبه‌ت به‌شی چه‌پیه‌تی كه به Prefrontal cortex ناسراوه، ده‌ركه‌وت كه به‌رپرسه له بڕیار، ههڵسوكه و دیاركردن و دروستكردنی كه‌سایه‌تی، فینیهنس كه‌یج بو به‌كه‌سێكی توندوتیژ، به ناشرینترین زمان ده‌دوا و به‌خراپترین رێگا ته‌شهیری به كه‌سانی چوارده‌وری ده‌كرد، بوه كه‌سێكی زۆر شه‌ڕانگێز و هیچ رێزێكی لە كه‌سی به‌رامبه‌ر نەدەگرت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان بو ئه‌وه‌بو كه هه‌رگیز یادگار و سه‌رنجی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ست نه‌دا
جگه له‌وه‌ی كه چاوی چه‌پی له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمان بو ئه‌وه‌بو كه هه‌رگیز یادگار و سه‌رنجی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ده‌ست نه‌دا، توانای هه‌بو به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه كاربكات و گه‌شتبكات، ده‌سته‌ی كرێكارانیش ره‌تیكرده‌وه پاش چاكبونه‌وه‌ی بیگێڕنه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، چونكه به‌خێرای توڕه ده‌بو و هێرشیدهكرده سه‌ر كه‌سی به‌رامبه‌ر و به‌خێرایی شه‌ڕی هه‌ڵده‌گیرساند، ئەگەرچی پێشتر نمونه‌ی كه‌سێكی ئارام، له‌سه‌رخۆ و خاوه‌ن ئارمگرتنێكی بێوێنهبو.
كه‌یج له ساڵی 1860 به‌هۆی ئیفلیجی مێشك و په‌ركه‌می تونده‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، توێكاری پزیشكیان بۆ ئه‌نجامنه‌دا، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبونی حه‌وت ساڵ كهلـلهسهریان له‌نێو گۆڕه‌كه‌یدا ده‌رهێنا و له مۆزه‌خانه‌ی توێكاری زانكۆی هارڤرت دایاننا، له ساڵی 2012شدا، تیمێكی توێكاری مێشك ئامێری وردیان بۆ كێشانی نه‌خشه‌ی مێشكی كه‌یج و شێوازی برینداربونهكهی به‌كارهێنا، ئه‌و كهلـلهیهی كه بۆ ماوه 100 ساڵ زیاتر له خاوه‌نه‌كه‌ی ژیا بوه نمونه و گه‌نجینه‌یه‌كی پزیشكی، ده‌رونی، ده‌ماری و پهیجۆران.
ئه‌وه‌شی بۆ پزیشكان رونبوه‌وه ئه‌وه‌بو كه تا ئه‌و كاته‌ی لێكۆڵینه‌وه و په‌یجۆری له مێشك و پێكهاته‌كانی و شێوازی كاركردنی بكه‌ن و تا قوڵترین لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ مێشكدا بچن، هێشتا له‌سه‌ره‌تادان و هێشتا هیچ شتێكی له‌باره‌وه نازانن.