سکرتێری سۆسیال ئینتەر ناسیۆنال: رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا دیاربو

04:28 - 25/11/2022

1656جار خوێندراوەتەوە

وێنەیەکی لویس ئایلا و مام جەلال ساڵی: 2010

خەندان-

لویس ئایلا، سکرتێری گشتی رێکخراوی سۆسیال ئینتەر ناسیۆنال کە یەکێتی ئەندامە لەو رێکخراوە جیهانییە و لە رابردوشدا مام جەلال جێگری سکرتێری ئەو رێکخراوە بو، رایگەیاند، سەرۆک مام جەلال رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەبو لە چارەسەرکردنی هەمو ئەو کێشانەی روبەڕوی عێراق و ناوچەکە دەبونەوە.

شاندێکی یەكێتی لەگەڵ سکرتێری گشتی رێکخراوی سۆسیال ئینتەر ناسیۆنال کۆبوەوە 

شاندێکی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە سەرۆکایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەشداری کۆنگرەی سۆسیال ئینتەر ناسیۆنالی کرد کە ئەمڕۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بەڕێوەدەچێت، لە پەراوێزی کۆنگرەکەشدا شاندی یەکێتی لەگەڵ لویس ئایلا، سکرتێری گشتی رێکخراوی سۆسیالست ئەنتەرناسیونال و هاوڕێی دێرینی مام جەلال کۆبوەوە.

رێکخراوە جیهانییەکان رۆڵێکی بەرچاویان هەیە و پشتیوانی چین و توێژەکان بون 

لە راگەیەنراوی کۆبونەوەکەدا هاتوە، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا، سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی هەمو ئەو رێکخراوە جیهانی، کونسڵ و باڵیۆزانەکرد کە لە عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا هەن، بەجۆرێک رۆڵێکی بەرچاویان هەبوە و لە سەرجەم بوارەکاندا چالاکن، هەمیشەش پاڵپشتی چین و توێژەکان بون.

سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبو لە چارەسەرکردنی کێشەکان

لای خۆیەوە لویس ئایلا، سکرتێری گشتی رێکخراوی سۆسیالست ئەنتەرناسیونال خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە دەربڕیوە و هەمو پاڵپشتییەکی بۆ گەلانی عێراق و هەرێمی کوردستان دوپاتکردوەتەوە، و ئاماژەشی بەوەشکرد، "لە رابردودا سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبو لە چارەسەرکردنی هەمو ئەو کێشانەی روبەروی عێراق و ناوچەکە دەبونەوە".

 

وێنەی شاندی یەکێتی کە بەشدارن لە  کۆنگرەی سۆسیال ئینتەر ناسیۆنال: