هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی پەروێزخان راگیرا

03:19 - 25/11/2022

6235جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان

خەندان-

بەهۆی ئەوەی سیستمی هاتوچۆی گەشتیاری لە دیوی ئێران هەورە بروسکە لێیداوە و لەکارکەوتوە، لەسەر داواکاری ئێران کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بڕیاریدا بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەکەوە رابگیرێت.

تاوەکو بەیانی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی پەروێزخان راگیراوە
عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بە خەندان-ی راگەیاند، لایەنی ئێران ئاگاداریکردونەتەوە کە بەهۆی ئەوەی سیستمی هاتوچۆی گەشتیاری ئەوان هەورە بروسکە لێیداوە و لەکارکەوتوە، بۆیە بەشێوەیەکی کاتی و تاوەکو بەیانی هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی پەروێزخان راگیراوە.
هەرکاتێک سیستمەکە کارابکرێتەوە، هاتوچۆی هاوڵاتیان دەستپێدەکاتەوە
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا لەگەڵ لایەنی ئێران لەسەر هێڵن و هەرکاتێک سیستمی هاتوچۆی گەشتیاری ئەوان کارابکرێتەوە، هاتوچۆی هاوڵاتیان دەستپێدەکاتەوە.
هاتوچۆی بازرگانی بەردەوامە
سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان وتیشی، هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەکە هیچ گرفتێکی نییە و بەردەوامە.