خه‌ندان-
راوچیه‌كی ئێرله‌ندى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، له‌كاتی راوكردن و به‌سه‌ر بردنی كاته‌كانی له‌نزیك روباری شیرینی ڵۆچ نێس له نزیك له دوركه‌ی چێری سه‌ر به ئێله‌ندا، شێوه‌یه‌كی نامۆی ره‌شی به‌درێژای 10 پێ بینیوه و له‌و بڕوایه‌شدایه "ئه‌وه‌ی من بینیم هه‌مان ئه‌و دڕنده‌یه بێت كه له‌ساڵی 1987دا بینراوه و به (دڕنده‌كه‌ی روباری شیرینی ڵۆچ نێس) ناسراوه".
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Mirrorی بریتانیا، ئیۆن ئۆوفادگه‌ین-ی ته‌مه‌ن 58 ساڵ كه‌ڕاوچیه‌كه‌ی ئێرله‌ندى ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، سه‌ری سوڕماوه ده‌رباره‌ی ئه‌و شێوه 10 پێیه ره‌شه‌ی كه له‌نێو روباری شیرینی ڵۆچ نێس بینیویه‌تی و له رێگه‌ی كامێرا ڤیدیۆییه‌كه‌وه تۆماریكردوه.
شێوه‌یه‌كی ته‌واو درێژ و ره‌نگێكی ره‌شی ته‌واوی هه‌بو
وتیشی، "پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به تۆماركردنی ئه‌وه بكه‌م كه له‌نێو ئاوه‌كادا بینیم، سه‌ره‌تا شتێكی ره‌شی درێژ هاته‌سه‌ر روی روباره‌كه، پاشان ئه‌وه‌ی بینیم شێوه‌یه‌كی ته‌واو ره‌ش و درێژی هه‌بو".
ئه‌وه‌ی بینیم نه ماسی بو نه جۆرێكی دیكه‌ی ئاژه‌ڵه ئاوییه‌كان بو
ئه‌و راوچیه باسی له‌وه‌شكردوه، "زۆر جۆشدامام، چونكه ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی من بینیم بۆ ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌سه‌ر روی ئاوه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ مایه‌وه و زۆر به هێواشی ده‌ڕۆیشت، ئه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه ماسی بو نه هیچ جۆرێكی دیكه‌ی ئاژه‌ڵه ئاوییه‌كان بو، چونكه رۆشتێكی له‌سه‌رخۆی هه‌بو ده‌توت قه‌دی دارێكی دورودرێژه و سه‌رئاوكه‌وتوه".
له‌و بڕوایه‌دام هه‌مان ئه‌و دڕنده‌یه بێت كه له‌ساڵی 1987دا بینراوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئه‌وه‌ی من بینیم له‌و بڕوایه‌دام هه‌مان ئه‌و دڕنده‌یه‌بێت كه له‌ساڵی 1987دا بینراوه و به (دڕنده‌كه‌ی روباری شیرینی ڵۆچ نێس) ناسراوه و وێنه و ڤیدیۆكانی منیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌یسه‌لمێنن كه ئه‌و دڕنده‌یه بونی هه‌یه و شتێكی حاشا هه‌ڵنگره".