خه‌ندان-
ده‌سه‌ڵاتدارانی چین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی ڕۆژانه‌ی توشبوانی نوێ به كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی فراوان روی له‌زیادبون كردوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕێوشوێنه توندانه‌ی كه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه سه‌پێنراون، له‌وانه پشكنینی به‌رفراوان و سنورداركردنی جموجۆڵه‌كان.
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ژماره‌ی توشبوانی نوێی ناوخۆیی كه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا تۆماركراون، 31 هه‌زار و 454 حاڵه‌ت بون، له‌نێویاندا 27 هه‌زار و 517 حاڵه‌تیان نیشانه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یان نه‌بوه".
ئاماره‌كه زیاتره له ژماره‌ی پێوانه‌یی 29 هه‌زار و 390 توشبون كه له ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا تۆماركرابو
ئه‌و ئاماره زیاتره له ژماره‌ی پێوانه‌یی 29 هه‌زار و 390 توشبون كه له ناوه‌ڕاستی مانگی نیساندا تۆماركرابو كاتێك شه‌نگه‌های سێیه‌م شاری پڕ دانیشتوانی جیهانه، له ژێر سنورداركردنێكی گشتیدا بو و دانیشتوانه‌كه‌ی كێشه‌یان هه‌بو بۆ كڕینی خۆراك و وه‌رگرتنی چاودێری پزیشكی.
تاكه زلهێزی گه‌وره‌ی ئابورییه له جیهاندا كه تا ئێستاش هه‌وڵی ڕێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته ده‌دات
چین كه ژماره‌ی دانیشتوانی زیاتر له یه‌ك ملیار و 200 ملیۆن كه‌سه، تاكه زلهێزی گه‌وره‌ی ئابورییه له جیهاندا كه تا ئێستاش هه‌وڵی ڕێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته ده‌دات به داخستنی ته‌واوی شاره‌كان و دانانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان له كه‌ره‌نتینه‌ی تونددا.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له په‌كینی پایته‌ختی چین روی له‌زیادبون كرد، له‌كاتێكدا دوهه‌مین ده‌سه‌ڵاتی ئابوریه له جیهاندا و پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی سفری كۆرۆنا به سه‌پاندنی ڕێوشوێنی داخستنی كتوپڕ و پشكنینی به‌رفراوان و كه‌ره‌نتینه‌ی توند بۆ كۆنترۆڵكردنی سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه، سیاسه‌تێك كه له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتو بو.
دوایین شه‌پۆلی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه بۆ خۆڕاگری ئه‌م سیاسه‌ته، له كاتێكدا به‌رپرسان هه‌وڵده‌ده‌ن خۆیان له داخستنی سه‌رتاسه‌ری شاره‌كه به‌دور بگرن وه‌ك ئه‌وه‌ی له مانگی نیساندا بۆ ماوه‌ی دو مانگ له شه‌نگه‌های ڕویدا.