خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی 16 ساڵدا، حكومه‌تی عێراق 87 ترلیۆن دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه كردوه، هه‌رێمیش به‌بڕی 72 ترلیۆن دینار نه‌وتی فرۆشتوه و كۆی گشتی ده‌كاته 160 ملیار دینار، كه‌چی ده‌وترێت هه‌رێم قه‌رزاره و توشی قه‌یران بوه.
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هه‌رێمی كوردستان له‌ساڵی 2014ه‌وه بۆ خۆی به‌بڕی 72 ترلیۆن دینار نه‌وتی فرۆشتوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌م پاره خه‌یاڵییه كه ده‌كاته 160 ترلیۆن دینار، جگه له‌داهاتی ناوخۆ، كه‌چی ده‌وترێت هه‌رێم قه‌رزاره‌و توشی قه‌یران بوه".
حكومه‌تی عێراق له‌ساڵی 2005 تاوه‌كو ساڵی 2021 بڕی 87 ترلیۆن و 859 ملیار دیناری بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ناردوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌پێی نوسراوی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ژماره 5732 له 6ی (نیسان/4)ی 2022 حكومه‌تی عێراق له‌ساڵی 2005 تاوه‌كو ساڵی 2021 بڕی 87 ترلیۆن و 859 ملیار دیناری بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ناردوه، به‌مجۆره ( 51 ترلیۆن و 842 ملیار دینار بۆ موچه، 24 ترلیۆن و 933 ملیار بۆ بودجه‌ی ته‌شغیلی، 11 ترلیۆن و ٨٤ ملیار بۆ وه‌به‌رهێنان).
حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك ملیار و 135 ملیۆن و 646 هه‌زارو 105 به‌رمیلی فرۆشتوه
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "به‌پێی نوسراوی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ژماره 123 له 15/3/2022 به‌پێی داتاكانی كۆمپانیای سۆمۆ، حكومه‌تی هه‌رێم له ساڵی 2014 تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2021 له‌ڕێگه‌ی مینای جیهانه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ی سۆمۆ (یه‌ك ملیار و 135 ملیۆن و 646 هه‌زارو 105 به‌رمیلی فرۆشتوه، به‌تێكڕا بایی (72 ترلیۆن و 157 ملیار) دینار بوه".
