خەندان-
سهرۆكی كۆمسیۆنی ئهوروپا رایگەیاند، لەئێستادا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کار دەکەن بۆ ئامادەکردنی لیستێکی دیکە سزاکان کە بەسەر روسیادا دەسەپێنرێن بەرامبەر بەردەوامی هێرشەکانی لە ئۆکرانیا، سزاکانیش ئەو کەرتانەی مۆسکۆ دەکاتە ئامانج کە تواناکانی لە شەڕی ئۆکرانیادا لاواز دەکەن.
یەکێتی ئەوروپا بڕیاریداوە لیستێکی دیکەی سزا بەسەر روسیادا بسەپێنێت
ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لێن، سهرۆكی كۆمسیۆنی ئهوروپا لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ فینلاند قسەی بۆ رۆژنامەنوسان کرد و ئەوەشی خستەڕو، یەکێتی ئەوروپا بڕیاریداوە لیستێکی دیکەی سزا بەسەر روسیادا بسەپێنێت بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ئۆکرانیا.
بەهەمو توانایەکمانەوە کار دەکەین بۆ ئامادەکردنی ئەو لیستە
ئاماژەی بەوەشکرد، "نۆیەمین قۆناغی سزاکانی ئەوروپا ئەو کەرتانەی روسیا بە ئامانج دەگرێت کە تواناکانی بۆ شەڕی ئۆکرانیا سنوردار دەکەن، بۆیە دەتوانم بڵێن لە ئەمڕۆوە بەهەمو توانایەکمانەوە کار دەکەین بۆ ئامادەکردنی ئەو لیستە".
ناوەستین تاوەکو ئۆکرانیا سەرکەوتو نەبێت لە روبەڕوبونەوەی ئەو جەنگە نایاسایەی توشی بوە
سهرۆكی كۆمسیۆنی ئهوروپا وتیشی، "ئێمە دڵنیایین کە کۆمەڵەی G7 و وڵاتانی دیکە دەگەن بە رێککەوتن لەسەر دانانی نرخێکی کەمتر لە بازاری جیهانی بۆ نەوتی روسیا، ئێمەش ناوەستین تاوەکو ئۆکرانیا سەرکەوتو نەبێت لە روبەڕوبونەوەی ئەو جەنگە نایاسایەی کە توشی بوە".