خه‌ندان-
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بهڕسمی بانگهێشتی كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك كه بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری دوكان به‌ڕێوه‌بچێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و به‌رپرسێكی ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كێتی پێزانینی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كان هه‌یه بۆ گه‌رموگوڕی به‌شداریان له‌و كۆبونه‌وه‌یه".
سالار سه‌رحه‌د لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه كوردستانییه‌كانی یه‌كێتی به میدیای فه‌رمی یه‌كێتی رایگه‌یاند، به ئاماده‌بونی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، یه‌كێتی بانگهێشتی كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م حزب و پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردوه بۆ كۆبونه‌وه و گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كۆده‌نگی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستبكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان
وتیشی، "ته‌وه‌رێكی كۆبونه‌وه‌كه گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و عێراق، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت كۆده‌نگی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروستبكات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستور و له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی".
یه‌كێتی له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م حزب و پارته سیاسییه‌كانی به‌بێ ره‌چاوكردنی ژماره‌ی كورسی بانگهێشتكردوه
سالار سه‌رحه‌د ده‌شڵێت، "یه‌كێتی له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌سی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م حزب و پارته سیاسییه‌كانی به‌بێ ره‌چاوكردنی ژماره‌ی كورسی و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كده‌نگی هاوبه‌ش بۆ پرسه نیشتمانییه‌كان بانگهێشتكردوه، ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌مخۆرییه بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان و ئه‌مه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته دروسته‌یه كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێویستی پێیه‌تی و هه‌مان ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ردی بناغه‌ی بۆ داناوه".
یه‌كێتی پێزانینی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كان هه‌یه بۆ گه‌رموگوڕی به‌شداریان له‌و كۆبونه‌وه‌یه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "یه‌كێتی پێزانینی خۆی بۆ هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كان هه‌یه بۆ گه‌رموگوڕی به‌شداریان له‌و كۆبونه‌وه‌یه و تێگه‌یشتنیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌ت كێشه چاره‌نوسسازه‌كان".
به‌گوێره‌ی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی، بانگهێشتنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه ئاڕاسته‌ی كه‌سی یه‌كه‌می حزب و پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌و بڕیاره كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه له هاوینه‌هه‌واری دوكان ئه‌نجامبدرێت.