خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوی عێراق كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی كراوه، موچه‌ی خانه‌نشینیان زیاد ده‌كات و كه‌مترین موچه‌ش له 230 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 500 هه‌زار دینار به‌رزده‌بێته‌وه و ده‌شڵێت، "هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌كۆی موچه و ده‌رماڵه و پله و ساڵانی خزمه‌ت خانه‌نشین ده‌كرێن".
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵی له لێدوانێكدا به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ كۆتاییهێنان به زه‌وتكردنی مافی خانه‌نشینانی هه‌رێم دڵخۆشی كردین، ئه‌و بڕیاره له‌كاتێكدایه كه له هه‌رێمی كوردستان 250 هه‌زار كه‌س خانه‌نشین هه‌یه، 160 هه‌زاریان خانه‌نشینی مه‌ده‌نی و 90 هه‌زاریشیان خانه‌نشینی سه‌ربازین، بڕی موچه‌ی پێویستیش بۆ مانگێك به‌م سیستمه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه 118 ملیار دیناره".
دو خاڵی جه‌وهه‌ری ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵی، ده‌بنه هۆی سودمه‌ندبونی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "دو خاڵی جه‌وهه‌ری ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مڕۆی دادگای فیدڕاڵی، ده‌بنه هۆی سودمه‌ندبونی هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و ناوخۆ و خانه‌نشینی مه‌ده‌نی، به‌جۆرێك ئێستا له هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی خانه‌نشینیان ته‌نها له‌موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی پێده‌درێت، به‌ڵام به‌پێی یاساكه‌ی عێراق موچه‌ی خانه‌نشینیان له‌سه‌ر كۆی موچه و ده‌رماڵه‌كان ده‌بێت و كه‌مترین موچه‌ش له 230 هه‌زار دیناره‌وه بۆ 500 هه‌زار دینار زیاد ده‌كات".
موچه‌ی 12 مانگ به‌ته‌واوی و به دهرماڵهشهوه له‌گه‌ڵ پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی خانه‌نشین ده‌بن
سه‌ركۆ گه‌ڵاڵی ده‌شڵێت، "به‌پێی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو، خانه‌نشینی له كۆی موچه ده‌كرێت، بڕوانامه و ساڵانی خزمه‌ت و پله ئه‌ژمار ده‌كرێیت، هه‌روه‌ها موچه‌ی 12 مانگ به‌ته‌واوی و به دهرماڵهشهوه له‌گه‌ڵ پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت ده‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی خانه‌نشین ده‌بن، له‌كاتێكدا كه‌سێك به‌پێی ئه‌و یاسایه‌ی له هه‌رێم هه‌یه خانه‌نشین بێت موچه‌ی شه‌ش مانگ و بڕێكی كه‌م پاداشتی خزمه‌تی پێده‌درێت".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان بۆئه‌وه‌ی یاسای ژماره 9 هه‌مواركراوی ساڵی 2014 له هه‌رێم بخه‌ینه‌كار، لۆبی دروستده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم بارودۆخی ژیانیان باشتر بێت".