خه‌ندان-
لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین ڕایگه‌یاند، له 21ی مانگه‌دا 28 هه‌زار و 127 حاڵه‌تی نوێی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش دو هه‌زار و 225 كه‌سیان نیشانه‌یان هه‌بو، 25 هه‌زار و 902 كه‌سیشیان بێ نیشانه بون.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی چین، رۆژی 20ی ئه‌م مانگه 27 هه‌زار و 95 حاڵه‌تی نوێی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركردوه، كه دو هه‌زار و 365 كه‌سیان نیشانه‌كانیان هه‌بوه و 24 هه‌زار و 730 كه‌سیان نیشانه‌یان نه‌بوه.
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێشتریش دو حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركران
چین دو حاڵه‌تی نوێی گیانله‌ده‌ستدانی ڕاگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێشتریش دو حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان تۆماركران و كۆی گشتی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردودا گه‌یشته پێنج هه‌زار و 231 كه‌س.
له په‌كینی پایته‌خت 274 حاڵه‌تی توشبون كه نیشانه و هه‌زار و 164 حاڵه‌تی بێ نیشانه تۆماركراون
داتاكانی حكومه‌تی خۆجێی په‌كین ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، دوێنێ له په‌كینی پایته‌خت 274 حاڵه‌تی توشبون كه نیشانه و هه‌زار و 164 حاڵه‌تی بێ نیشانه تۆماركراون، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش 154 حاڵه‌تی توشبون به بێ نیشانه و 808 حاڵه‌تی بێ نیشانه تۆماركراون.
ده‌سته‌ی ته‌ندروستی ناوخۆیی له شه‌نگه‌های (ناوه‌ندی دارایی چین) ڕایگه‌یاندوه، چوار حاڵه‌تی توشبون به نیشانه و 44 حاڵه‌تی بێ نیشانه‌یان تۆماركردوه، ڕۆژی پێشوتریش شه‌ش حاڵه‌تی نیشانه و 33 حاڵه‌تی بێ نیشانه هه‌بون.