خه‌ندان-
سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەكەی رایگه‌یاند، "پیرۆزبایی رۆژی كه‌رامه‌ت و ئازادی له ئێوه‌ی چاونه‌ترس ده‌كه‌م، ئێمه چۆن له 2014 سه‌لماندمان كه ئۆكرانییه‌كان چیان پێده‌كرێت، به‌و شێوه‌یه‌ش جارێكی دیكه ده‌یسه‌لمێنینه‌وه كه به‌رامبه‌ر نادادپه‌ری و داگیركاران و دژبه‌رانی ئازادی چیمان پێده‌كرێت".
به‌پێی رۆژنامه‌ی The Kyiv Independent، ڤۆڵۆدمیر زلێسنكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له میانه‌ی وتارێكدا رایگه‌یاندوه، ئه‌مڕۆ رۆژی سه‌ربه‌ستی و ئازادییه، یادێكه بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه هاوڵاتیان "شۆڕشی كه‌رامه‌تی ئۆكرانیا"یان بێته‌وه یاد.
پیرۆزبایی رۆژی كه‌رامه‌ت و ئازادی له ئێوه‌ی چاونه‌ترس ده‌كه‌م
وتیشی، "پیرۆزبایی رۆژی كه‌رامه‌ت و ئازادی له ئێوه‌ی چاونه‌ترس ده‌كه‌م، ئه‌مه رۆژێكه بۆئه‌وه‌ی جارێكی دیكه چۆن له 2014 خۆمان به‌رامبه‌ر نادادیه‌كان راپه‌ڕاند و بوه هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌ی له‌نێوخۆی وڵات و ته‌واوی ئه‌وروپاش دروست ببێت، به‌هامانشێوه‌ش جارێكی دیكه ده‌یسه‌لمێنینه‌وه ده‌كرێت هه‌مو شت بگۆڕدرێت، به‌ڵام كه‌رامه‌ت و به‌های ئۆكرانییه‌كان هه‌رگیز ناگۆڕێت".
پیشانی ته‌واوی جیهانماندا كه ئێمه چیمان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستی داگیركاری و دژ به ئازادی‌دا پێده‌كرێت
سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌موان بینیان ئێمه چی مرۆڤێكین، چی ئاماده‌ییه‌ك له نێو ده‌ماره‌كانمان دێت و ده‌چێت، پیشانی ته‌واوی جیهانماندا كه ئێمه چیمان له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستی داگیركاری و دژ به ئازادی‌دا پێده‌كرێت، ئه‌وه‌شمان ئاشكراكرد كه تا دوا هه‌ناسه‌مان له پێناو خاكه‌كه‌مان ده‌جه‌نگێین".
ناتوانن ئازادیمان لێ زه‌وت بكه‌ن
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌وانه‌یه ده‌ستی داگیركا‌ر و نا حه‌ز به وڵاته‌كه‌مان وا له ئێمه بكات بێ پاره، كاره‌با، سه‌رچاوه‌ی وزه، ئاو و ته‌نانه‌ت بێ خۆراكیش بین، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن خواستی ئازادی و سه‌ركه‌وتنمان لێ زه‌وت بكه‌ن، چونكه ئێمه باجی زۆرمان له‌م پێناوه‌دا داوه و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بین".
یادی رۆژی خۆپیشاندانه‌كانی "شۆڕشی كه‌رامه‌تی ئۆكرانیا"، له‌ساڵی 2014 دژ به حكومه‌ت و سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن هاوڵاتیان ده‌ستیپێكرد كه داواكارییه‌كانیان ئه‌وه‌بو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له ساڵی 2010 ڤێكتۆر یانۆكۆڤێك سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی
ئه‌و كاته‌ى ئۆكرانیا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرد كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا بیكات به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌هۆی دواخستنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه هاوڵاتیان ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد و به دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆكه و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ و دور ئه‌جێندانه‌كانی روسیا كۆتاییان بەخۆپیشاندانەکە هێنا.