خه‌ندان-
ستران عه‌بدوڵا لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، روئیای دو ئیداره‌یی له ئه‌ده‌بیاتی یه‌كێتیدا نییه، ئه‌مه ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و كه‌سانه‌یه به‌م ئه‌زمونه سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیلاك نه‌بون و ده‌شڵێت، "ئێمه به كرێ له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نیین، ئێمه به‌شدارێكی كارای حكومه‌ت و به‌شدارێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌م پرۆسه سیاسییه‌ی كوردستانین".
ستران عه‌بدوڵا لێپرسراوی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاندوه، "ئه‌م جۆره حوكمڕانییه به ده‌ردی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناخوات، جیاكاری له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك و بژێویی شار و شارۆچكه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌مایانه ناگونجێن كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ دامه‌زرا، حكومه‌تێك كه خزمه‌تی هه‌مو خه‌ڵكی كوردستان بكات، یه‌كێتی به‌شانازییه‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین دامه‌زرێنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م حكومه‌ته و ئه‌م ئه‌زمونه‌یه، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی، بۆیه گله‌یی و ره‌خنه‌ی ئێمه له حوكمڕانییه‌كه‌ی كوردستانه كه پارتی به‌مشێوه‌یه به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، بێگومان ئه‌مه زیان به هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌شی ده‌گه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا پێویسته حكومه‌ت نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك و داخوازییه‌كانیان بكات و داخوازییهكانیش جێبه‌جێبكات".
بێده‌نگی به مانای كشانه‌وه له حكومه‌ت نایه‌ت وه‌ك زۆر كه‌س ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌دڵت نییه بكشێرهوه
وتیشی، "كێشه‌ی یه‌كێتی شه‌خسی و حزبی نییه، واته كێشه‌ی حزبێك و حزبێكی دیكه نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی دیدگا و موماره‌سه‌كردنی حوكمڕانییه، كه له راستیدا گه‌یشتوه به ئاستێك یه‌كێتی ناتوانێت به‌شداریی بكات له‌م جۆره‌ی حوكمڕانی و ناشتوانێت لێی بێده‌نگ بێت، بێده‌نگی به مانای كشانه‌وه له حكومه‌ت نایه‌ت وه‌ك زۆر كه‌س ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌دڵت نییه بكشێرهوه، ئێمه میوان نیین تا بكێشینه‌وه".
روئیای دو ئیداره‌یی له ئه‌ده‌بیاتی نیشتمانیی كوردستاندا نییه
ستران عه‌بدوڵا ده‌شڵێت، "روئیای دو ئیداره‌یی له ئه‌ده‌بیاتی نیشتمانیی كوردستاندا نییه، ئه‌مه ئه‌ده‌بیاتی ئه‌و كه‌سانه‌یه به‌م ئه‌زمونه سیاسییه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیلاك نه‌بون، یه‌كێتی پێوه‌ی هیلاك بوه، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان خۆی به رزگاركه‌ری هه‌ولێر و بادینان و هه‌مو كوردستان ده‌زانێت له راپه‌ڕینی ساڵی 1991 له ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرییه‌تی سه‌دام حسێن، یه‌كێتی خۆی به خاوه‌نی هه‌مو كوردستان ده‌زانێت، نه‌ك به مانای ئه‌وه‌ی بكوژ و ببڕ تیایدا هه‌ر خۆی بێت، به‌ڵكو به مانای ئه‌وه‌ی په‌رۆش و خه‌می هه‌مو كوردستانییه‌تی، ئه‌وه‌ی كه ئێستا وا ده‌رده‌كه‌وێت یه‌كێتی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر سلێمانی و گه‌رمیاندا ده‌كشێت، ئه‌نجامی واقیعێكه كه ئێمه حه‌زمان لێ نییه وابێت، ئێمه حه‌زمان لێیه‌تی هه‌مو كوردستان مه‌یدانی خه‌باتی یه‌كێتی و هه‌مو حزبه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بێت، هه‌روه‌ها حه‌زمان لێیه هه‌مو كوردستانیش وه‌ك یه‌ك له ژیان و گوزه‌رانێكی باش‌دا بن و بژین، هه‌مو كوردستان به‌پێی گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی و ئابوری له داهاتی كوردستاندا به‌هره‌مه‌ند بن".
ئه‌مه‌ی ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت گۆشه‌گیرییه‌كی حوكمڕانیكردنه كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه له‌گه‌ڵیداین و نه په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌مه‌ی ئێستا په‌یڕه‌و ده‌كرێت گۆشه‌گیرییه‌كی حوكمڕانیكردنه كه ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان نه له‌گه‌ڵیداین و نه په‌سه‌ندی ده‌كه‌ین، بگره به‌ره‌نگاریشی ده‌بینه‌وه، بهرهنگارییهكهشمان به هه‌مو جۆرێك به‌ره‌نگارییه‌كی سیاسییه، نه‌ك وه‌ك خه‌ڵك ده‌ڵێن هه‌ڕه‌شه‌ی دوئیداره‌یی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ده‌بێت ناكۆكییه‌كان نه‌گه‌نه ئاستی ته‌قینه‌وه، یه‌كێتیی پێیوایه ده‌توانێت له‌ناو پرۆسه‌ی سیاسیی كوردستان و له‌ناو حوكمڕانیدا ئه‌م شتانه راستبكاته‌وه، له‌ناو په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حزبه سیاسییه‌كانی كوردستان و له‌گه‌ڵ پارتی به گفتوگۆ ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ناكرێت هه‌ر كاتێك یه‌كێتی تێبینی هه‌بو له‌سه‌ر ئیداره‌دانی حوكمڕانیكردنی كوردستان، بگوترێت كه‌یفی خۆتانه چی ده‌كه‌ن، ده‌یكه‌ن بیكه‌ن و نایكه‌ن مه‌یكه‌ن، ئێمه به كرێ له‌ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا نیین، ئێمه به‌شدارێكی كارای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانین، به‌شدارێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌م پرۆسه سیاسییه‌ی كوردستانین، یەکێتی کرێچی نییە لە پایتەختی کوردستان و لەم حکومەتە، بەڵکو پێوەی هیلاک بوە بۆیە پەرۆشی ڕاستکردنەوەی حوکمڕانییەکەیەتی".