خه‌ندان-
په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی عێراق كرد و راشیگه‌یاند، "هێرش و په‌لاماری سه‌ربازی له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و پێمانوایه چاره‌سه‌ر و میكانیزمی سه‌ربازی نه‌ك هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو ئاسۆی چاره‌سه‌ری و ئاشتیی ناوچه‌یی ده‌خاته مه‌ترسیی زیاتره‌وه".
په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له دواین هێرشی موشه‌كی و درۆنی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له شه‌وی 20 له‌سه‌ر 20ی ئه‌م مانگه بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای سلێمانی ده‌ڕوانێت و به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌م هێرش و په‌لاماره بێپاساوانه ده‌كات".
چاره‌سه‌ر و میكانیزمی سه‌ربازی نه‌ك هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو ئاسۆی چاره‌سه‌ری و ئاشتیی ناوچه‌یی ده‌خاته مه‌ترسیی زیاتره‌وه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "په‌رله‌مان وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له پێویستیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م درواسێكان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆی یه‌كتری و پابه‌ندبونی ته‌واو به یاسا و ڕێسا نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كان، هێرش و په‌لاماری سه‌ربازی له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێت سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و پێمانوایه چاره‌سه‌ر و میكانیزمی سه‌ربازی نه‌ك هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو ئاسۆی چاره‌سه‌ری و ئاشتیی ناوچه‌یی ده‌خاته مه‌ترسیی زیاتره‌وه".
په‌رله‌مانی كوردستان داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات زیاتر به ئه‌ركی ده‌ستوریی خۆی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌ستێت
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، "په‌رله‌مانی كوردستان داوا له حكومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات زیاتر به ئه‌ركی ده‌ستوریی خۆی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه هه‌ستێت و هه‌مو ڕێگایه‌كی دیپلۆماسی بۆ ئه‌و ئامانجه بگرێته به‌ر، ئه‌ركی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوه‌ده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌یی و جیهانی و به‌رگرتن له په‌ره‌سه‌ندنی ناسه‌قامگیری، به ئه‌ركی سه‌ر شانیان هه‌ڵبستن".