خەندان-
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، ماوەی چەند رۆژێکە دیاردەیەکی "دزێو و ناشرین" سەری هەڵداوە و سەدان پارچە ئاسنی تاوەرەکان براون، ئەوەش مەترسی لەسەر پچڕانی کارەبای تەواوی هاوڵاتیان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دروستکردوە.
بەم کارە دزێو و ناشرینە مەترسی کەوتنی هێڵەکان هەیە
ئەندازیار عادل عومەر سۆفی، بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای هەڵەبجە بە خەندان-ی راگەیاند، "بە داخەوە ماوەیەکە دیاردەی لێکردنەوەو بردنی ئاسنی تاوەرەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا سەری هەڵداوە، هەتا ئێستاش سەدان پارچە ئاسنی تاوەرەکان براوە، بەم کارە دزێو و ناشرینەش مەترسی کەوتنی هێڵەکانی کارەبا هەیە".
بهكهوتنى ئهو تاوەرانەش تەواوی هاوڵاتیانی هەڵەبجە بێ كارهبا دهبن
ئاماژەی بەوەشکرد، "مەترسی پچڕانی کارەبا لە لەوێستگەی 132 کەی ڤی سیدسادق بۆ 132 کەی ڤی هەڵەبجە هەیە، بهكهوتنى ئهو تاوەرانەش تەواوی هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بێ كارهبا دهبن".
داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە کە بەجددی کاربکەن بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە
لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی کارەبای هەڵەبجە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردوە کە بەجددی کاربکەن بۆ بنبڕکردنی ئەو دیاردەیە و دۆزینەوەی تۆمەتباران و بەسزاگەیاندنیان کە مەترسییان لەسەر تاوەرەکانی کارەبا دروست کردوە.