خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له به‌غدای پایته‌خت رایگه‌یاند، كچێك كه وه‌ك سه‌ماكار له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا كارده‌كات ، له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه دراوه‌ته به‌ر چه‌قۆ و كوژراوه و پاشانیش براكه‌ی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له‌ناوچه‌ی دۆره‌ی به‌غدا، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه دراوه‌ته به‌ر چه‌قۆ و كوژراوه، دوای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ش، براكه‌ی به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه.
كچه‌كه دانیشتوی باڵه‌خانه‌كه‌یه و له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا وه‌ك سه‌ماكار كارده‌كات
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كچه‌كه دانیشتوی باڵه‌خانه‌كه‌یه و له یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا وه‌ك سه‌ماكار كارده‌كات، ماوه‌یه‌كی زۆره له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبونیان له‌ناوچه‌ی دۆره گرتوه و پێكه‌وه ده‌ژین.
ئه‌و كچه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ماڵه‌وه‌یانی به‌جێهێشتوه و هه‌ڵاتوه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، ئه‌و كچه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه ماڵه‌وه‌یانی به‌جێهێشتوه و هه‌ڵاتوه، به‌ڵام به‌رده‌وامیش بوه له‌كاركردن وه‌ك سه‌ماكه‌ر له‌یانه‌یه‌كی شه‌وانه، دوای دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه هێرشیكراوهتهسهر و كوژراوه.
هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌رمی ئه‌و كچه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌غدا كردوه
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، هێزه ئه‌منیه‌كان ته‌رمی ئه‌و كچه‌یان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌غدا كردوه و تا ئێستاش هیچ كه‌سێك له‌خانه‌واده‌كه‌ی سه‌ردانی پزیشكی دادیان نه‌كردوه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی و لێكۆڵینه‌وه به‌دواداچونیش بۆ ئه‌و روداوه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی كه برای كچه كوژراوه‌كه‌یه ده‌ستیپێكردوه.