خەندان-
وەزیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، به ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌كه له سوید و وڵاته‌كه‌ی بۆ بون به ئه‌ندام له رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) ئاساییە و ده‌بوایه ئه‌و هه‌نگاوه بنرێت، "چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر پرسی به ئه‌ندامبونمان له ناتۆدا كارمان كردوه و په‌یوه‌ندیشی به گۆڕانكارییه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سنوره‌كانمانه‌وه هه‌یه".
پێكه هه‌ڤیستۆو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی به‌شداریكردنیدا له لوتكه‌ی (گفتوگۆی مه‌نامه) له به‌حره‌ین رایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌یه‌ك له نێو رێكخراوی ناتۆ-دا، هه‌نگاوێكی ئاسایی بوه كه پاش ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كه‌ی روسیا له ئۆكرانیا نرا.
به ئه‌ندامبونی هه‌ریه‌كه له هێڵسكی و ستۆكهۆڵم له ناتۆدا بۆ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له ئاسایشی سنوره‌كانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه
وتیشی، "هه‌نگاونان بۆئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له فینلاند و سوید ببینه به‌شێك له ناتۆ هۆكاره‌كه‌ی بۆ گۆڕانی بنه‌ڕه‌ت و چه‌شنی ئاسایش ناوچه‌كه و سنوره‌كانی هه‌ردو وڵات و به‌تایبه‌تیش جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی هه‌ریه‌كه له هێڵسكی و ستۆكهۆڵم گرتیانەبەر ئاساییه كه ده‌بو بنرێت".
چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر پرسی به ئه‌ندامبونمان له ناتۆدا كارمان كردوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاند ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئێمه چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر پرسی به ئه‌ندامبونمان له ناتۆدا كارمان كردوه، به گشتیش چاوه‌ڕوانی مادده‌ی "هه‌ڵبژاره‌ده‌ی ناتۆ" بوین كه فه‌رمی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه نوێیانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببنه به‌شێك له رێكخراوه‌كه سنوره‌كانیان روبه‌ڕوی مه‌ترسی ئاسایش ببنه‌وه ئه‌وا راسته‌وخۆ وه‌ك ئه‌ندامێكی فه‌رمی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردو حكومه‌تی فینلاند رایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كار له‌سه‌ر به سیاجكردنی زیاتر له هه‌زار و 300 كیلۆمه‌تر له سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ روسیا ده‌كه‌ن كه بڕی 394 ملیۆن دۆلار تێچوه‌كه‌یه‌تی.