خهندان-
بڕیارە لە ڕۆژانی ئایندەدا شاندێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بكات، کە لە سەرەتادا لەگەڵ یەكێتی كۆدهبێتهوه، سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دهڵێت، "ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان، دڵخۆشکەرن، دەرگای یەكێتییش كراوەیە، بەدڵنیایەوە بە نەفەسێكی تازە و بەرنامەی نوێ دەگەینە ڕێککەوتن".
سەعدی پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی به میدیای فهرمی پارتی راگهیاندوه، "یەكەم جار نییە هەندێک ناکۆکی لە نێوان پارتی و یەكێتیدا دروست دەبێت، دو حزب لە سیستمێكی فرەحزبی دیموكراسیدا ناکۆکیشیان دەبێت، بەڵام نابێت كاریگەری بكاتە سەر حكومەت لەكاتی بڕیارداندا و دەکرێ كۆدەنگ بن بۆ چارەسەركردنی كێششەكان".
بەدڵنیایەوە بە نەفەسێكی تازە و بەرنامەی نوێ دەگەینە ڕێککەوتن و كۆتایی بە كێشەكان دەهێنین
ئاماژهی بهوهشكردوه، "ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان، دڵخۆشکەرن، دەرگای یەكێتییش كراوەیە، بەدڵنیایەوە بە نەفەسێكی تازە و بەرنامەی نوێ دەگەینە ڕێککەوتن و كۆتایی بە كێشەكان دەهێنین".
گەشبینم و دڵنیام لەوەی هەردو لامان توانای ئەوەمان هەیە كێشەكانمان چارەسەر بكەین
سەعدی پیرە باسی لهوهشكرد، "گەشبینم و دڵنیام لەوەی هەردو لامان توانای ئەوەمان هەیە كێشەكانمان چارەسەر بكەین، دڵنیاش بن لەوەی یەكێتی و پارتی هیچ ڕێگایەكی تر لە بەردەمیاندا نییە جگە لە ڕێکكەوتن، جگە لەوەش دو سەركردایەتی هەڵبژێردراویان هەیە كە هەست بە بەرپرسیارێتیی نیشتییمانی و نەتەوەیی دەكەن، لە بارودۆخێكی هەستیاری وەك ئەمڕۆدا، بە دڵنیاییەوە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەكەمان، دەگەینە دەرەنجامێكی باش".
پێویستە یەكێتی و پارتی زیاتر لە یەكتری قبوڵ بكەن و پێكەوە گفتوگۆی جددی ئەنجامبدەن
ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی ئهوهشی خستهڕو، "كۆبونەوەی زۆریش لە نێوان كاك مەسعود و كاك بافڵ هەبوە، پێویستە یەكێتی و پارتی زیاتر لە یەكتری قبوڵ بكەن و پێكەوە گفتوگۆی جددی ئەنجامبدەن".