خه‌ندان-
وه‌زیری به‌رگری سوید ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پێدانی سیستمی به‌رگری ئاسمانی و دژ فڕۆكه به ئۆكرانیا ده‌رده‌بڕێت، هاوكات حكومه‌تی كۆماری چیكیش رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌شق و راهێنان بە چوار هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی ده‌كه‌ن كه تێچوی ئه‌م خولی راهێنانه‌كانیش زیاتر له 40 ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی The Kyiv Independent، پاڵ جۆنسن وه‌زیری به‌رگری سوید له راگەیه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، پاكێجێكی هاوكارییان بۆ ئۆكرانیا ئاماده‌كردوه و به‌رده‌وامیش ده‌بن له پێشكه‌شكردنی هاوكاری سه‌ربازی به ئۆكرانیا.
سوید دژه فڕۆكه و سیستمی به‌رگری ئاسمانی ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات
باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م پاكێجه‌ی وڵاته‌كه‌یان پێكهاتوه له سیستمی به‌رگری ئاسمانی و دژه فڕۆكه، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنی ئاسایشی هاوكارییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناو و جۆری سیستمه‌كان ئاشكرا ناكه‌ن.
له پاكێجه‌كه‌ی سویددا ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی په‌ره‌پێدراویش بونی هه‌یه
وه‌زیری به‌رگری سوید باسی له‌وه‌شكردوه، به‌شێكی دیكه هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان پێكهاتوه له ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی په‌ره‌پێدراو و چه‌ند پێداویستییه‌كه‌ی سه‌ربازی تایبه‌ت به وه‌رزی زستان.
كۆماری چیك راهێنان به چوار هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانیا ده‌كات
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، حكومه‌تی كۆماری چیك
رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌یان به پاكێجێكی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یانه‌وه، ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر مەشق و راهێنان بە زیاتر له چوار هه‌زار سه‌ربازی سوپای ئۆكرانیا ده‌ربڕیوه.
به تێچوی 40 ملیۆن دۆلار كۆماری چیك راهێنان به سه‌ربازانی ئۆكرانیا ده‌كات
حكومه‌تی كۆماری چیك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، راهێنانه‌كان له پێنج خولی سه‌ربه‌خۆ پێكدێن و هه‌ر خولێكیش زیاتر له 800 سه‌رباز ده‌توانن تێیدا به‌شداربن، تێچوی ئه‌م خولی راهێنانەش زیاتر له 40 ملیۆن دۆلاره، ته‌واوی سه‌ربازانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و ئاستبه‌رزانه له‌سه‌ر چه‌ند تاكتیكێک و به‌كارهێنانی چه‌كی دژ كیمیایی و میكانیكی راهێنانیان پێده‌كرێت.