خه‌ندان-
د. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبۆوه، له‌دیدارێكیشدا هه‌ردولا داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاته.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه د. له‌تیف ڕه‌شید سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدڕاڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه پێشوازی لێكرا.
چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه كه به‌پێی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هه‌یه له پێگه‌ی خۆتانه‌وه ڕۆڵ ببین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهێنان، نێچیرڤان بارزانی دوباره پیرۆزبایی لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربونی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "چاوه‌ڕوانیمان هه‌یه كه به‌پێی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هه‌یه له پێگه‌ی خۆتانه‌وه ڕۆڵ ببینن له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان"، هه‌مو ئاماده‌یی و پشتگیریی هه‌رێمی كوردستانیشی دوپاتكرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكه‌وه‌كاركردن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی له‌پێناو ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات‌دا.
بتوانن پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانی دیكه‌ی وڵات به‌گشتی و پاراستنی ئارامی و ئاسایش بكه‌ن
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك كۆماری عێراق، وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزاری بۆ پێشوازی و پشتیوانیی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی، "هیوای خواست به هاوكاریی هه‌مو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، بتوانن پێكه‌وه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه‌كانی دیكه‌ی وڵات به‌گشتی و پاراستنی ئارامی و ئاسایش بكه‌ن".
هه‌ردولا داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاته
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بو، هه‌ردولا داكۆكییان له‌وه كرده‌وه كه تێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا كلیلی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵاته، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.