خه‌ندان-
پارتی دیموکراتی کوردستان راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی كۆنگره‌ی 14ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، كۆنگره جه‌ختی له یه‌كڕیزی و په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان كرده‌وه و به پێویستی زانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێته‌وه و كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.
پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا، كۆنگره جه‌ختی له یه‌كڕیزی و په‌یوه‌ندیی دۆستانه له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه‌كان كرده‌وه و به پێویستی زانی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێته‌وه و كێشه و گرفته‌كان به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن، له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش كۆنگره جه‌ختی كردەوە بۆ چاره‌سه‌ری كێشه هه‌ڵواسراو و چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌كان و، جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی سیاسی و دامه‌زراندنی حكومه‌ت كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراوه".
له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستانین
په‌یوه‌ست به به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارتیدا هاتوه، "له‌گه‌ڵ داوا ره‌واكانیانین له هه‌مان كاتدا، داوا له هێزه سیاسییه‌كانى هه‌ر سێ پارچه‌كه‌ى كوردستان كراوه سه‌رده‌میانه خه‌باته مه‌ده‌نییه‌كانیان به‌گه‌ڕ بخه‌ن، داواش له هه‌ر سێ وڵاتى دراوسێ كراوه كه سنورى جوگرافى، قوڵاى مێژویى، تێگه‌یشتنى دیپلۆماسی، به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى ئابورى و بازرگانى و كولتورى و كۆمه‌ڵایه‌تیمان پێكه‌وه هه‌یه، به كرده‌یى بیر له چاره‌سه‌رى سیاسیى پرسى كورد بكه‌نه‌وه، چاره‌سه‌رێك كه ببێ به مایه‌ى ئاشتى و سه‌قامگیرى و بوژانه‌وه‌ى ناوچه‌كه به گشتى، له‌سه‌ر ئاستى عێراقیشدا هاتوه كه پارتیمان له رێگه‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ كار ده‌كات له‌سه‌ر یاسادانان و كاراكردن و جێبه‌جێكردنى كۆمه‌ڵێك یاساى گرنگ و بنچینه‌یى بۆ پاڵپشتى سیسته‌مى فیدراڵى و دیموكراسى له عێراقدا، وه‌ك له ده‌ستورى عێراقی فیدراڵ‌دا هاتوه".
كار ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانى كولتوریى، كه به جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى بێت
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، "له‌سه‌ر ئاستى مرۆیى و كۆمه‌ڵایه‌تیدا، كار ده‌كه‌ین بۆ په‌ره‌پێدانى كولتوریى، كه به جۆرێك ره‌نگدانه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى بێت و فره‌كولتورى و فره‌ئایینى و یه‌كترقبوڵكردن و رێزگرتن له جیاوازییه‌كانمان تێیدا به‌رجه‌سته بێت، ئه‌مه‌ش له پێناو به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاستى هزرى و هۆشیارى و نیشتمانى كوردستانیان بێت".