خه‌ندان-
سبەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵده‌بژێرێت، ئه‌ندامێكی كۆمیته‌كه‌ش ده‌ڵێت، لە کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا گفتوگۆ لەبارەی ناردنی شاند بۆلای یەکێتی ده‌كرێت.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی شه‌ممه کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموكراتی كوردستان یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی ئه‌نجامده‌دات و تیایدا مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت، دواتریش مه‌كته‌بی سیاسی ده‌سته‌ی کارگێڕ هه‌ڵده‌بژێرێت، كه پێكدێت له به‌رپرسی ده‌سته‌كه و چوار ئه‌ندامی ده‌سته‌ی کارگێڕ، به‌ڵام پێده‌چێت سبه‌ی یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه.
سبەی لە کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا گفتوگۆ لەبارەی ناردنی شاند بۆلای یەکێتی بڕیاری پێویست دەدرێت
هاوكات بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند، "سبەی لە کۆبونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا گفتوگۆ لەبارەی ناردنی شاند بۆلای یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکرێت و بڕیاری پێویست دەدرێت".
پارتی دیموكراتی كوردستان رۆژی 3ی ئه‌م مانگه، كۆنگره‌ی 14ی خۆی دوای 12 ساڵ دواكه‌وتن بە بەشداریی زیاتر لە هەزار ئەندام لە شاری دهۆک بەست، تیایدا جارێكی دیكه مه‌سعود بارزانی به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردرا و دواتریش هه‌ریه‌كه له نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی به سه‌رۆك هه‌ڵبژێردران.