خه‌ندان-
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند، له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵه‌وه ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهاندا نزیكه‌ی 90% كه‌میكردوه، له كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕێگایه‌كی دوری بڕیوه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه.
تێدرۆس ئه‌دهانۆم گبریسوس به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی "كه‌مبونه‌وه‌ی مردنی كۆرۆنا هۆكارێكه بۆ گه‌شبینی، له‌هه‌مانكاتیشدا هێشتا پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا و DNAی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا نزمن".
كه‌لێنه‌كانی پرۆسه‌ی كوتان هێشتا گه‌وره‌ن و به‌رده‌وامی بڵاوبونه‌وه‌ی گۆڕاوێكی نوێ جێگه‌ی نیگه‌رانییه
باسی له‌وه‌شكرد، كه‌لێنه‌كانی پرۆسه‌ی كوتان هێشتا گه‌وره‌ن و به‌رده‌وامی بڵاوبونه‌وه‌ی گۆڕاوێكی نوێ جێگه‌ی نیگه‌رانییه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌مو لایه‌ك ڤاكسینی ته‌واو له دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌ربگرن.
ژماره‌ی مردن به‌كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێژه‌ی 90% روی له‌كه‌مبونه‌وه كردوه
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "له‌ماوه‌ی هه‌شت مانگی رابردودا، ژماره‌ی مردن به‌كۆرۆنا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ڕێژه‌ی 90% روی له‌كه‌مبونه‌وه كردوه، ئه‌م رێژه‌یه‌ش دڵخۆشكه‌ره و به‌و مانایه‌ش نایه‌ت كه پشت له وه‌رگرتنی ڤاكسین بكرێت".