خه‌ندان-
مه‌ڵبه‌ندی (2)ی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 30 ئه‌فسه‌ر و پله‌داری پارتی په‌یوه‌ندیان به‌ڕیزه‌كانی یه‌كیتیه‌وه كردوه و له‌لایه‌ن لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دوه‌وه پێشوازیان لێكراوه.
مه‌ڵبه‌ندی (2)ی رێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ڕه‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دوی ڕێكخستنی كه‌ركوك، پێشوازیكرد له زیاتر 30 ئه‌فسه‌ر و پله‌داری سه‌ربه پۆلیسی كۆمپانیای نه‌وتی باكور، كه به‌هۆی په‌راوێزخستنیان، له نێو پارتیه‌وه په‌یوه‌ندیان به ریزه‌كانی یه‌كێتیه‌وه كرد".
یه‌كێتی ماڵی هه‌مو تێكۆشه‌ر و نیشتمانپهروهرێكه
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به ئاماده‌بونی سه‌رباز ساڵه‌یی لێپرسراوی كۆمیته‌ی پۆلیسی نه‌وت به‌ڕێوه‌چو، ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود رایگه‌یاند، "یه‌كێتی ماڵی هه‌مو تێكۆشه‌ر و نیشتمانپهروهرێكه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "كه‌ركوك و یه‌كێتی دوانه‌یه‌كی لێكدانه‌بڕاون، یه‌كێتیش هه‌میشه له‌به‌ره‌ی خزمه‌تكردن به كه‌ركوكیه‌كان ده‌مێنێته‌وه، له رۆژه سه‌خت و دژواره‌كان به‌جێیان ناهێڵێت".
