خه‌ندان-
ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا سەبارەت بە لێدوانی وەزیری نوێی دەرەوەی سوید رایگه‌یاند، به نیگه‌رانییه‌وه له‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید ده‌ڕوانن سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن، هیوادارن حكومه‌تی سوید "پێگەی شەرەفمەندانە"ی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بپارێزێت.
تۆبیاس بێڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رۆژئاڤای كوردستان رایگه‌یاند، له‌مه‌ودا هه‌مو جۆره په‌یوه‌ندیی‌و پاڵپشتییه‌ك بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل (یه‌په‌گه) و پارتى یه‌كێتى دیموكرات (په‌یه‌ده) راده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره له پێناو بون به ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی ناتۆ.
بە هەمو دامەزراوە سەربازیی و مەدەنی و ئەمنییەکان بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر دەجەنگین
پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئێمه وەک گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بە هەمو دامەزراوە سەربازیی و مەدەنی و ئەمنییەکان بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر دەجەنگین و لەو چوارچێوەیەشدا قوربانییەکی زۆرمان داوە، لەسەر ئەم بنەمایە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ زۆرێک لە دەوڵەتان بەهێز بو و بەهۆی ئەم قوربانیدانانەوە وڵاتانی نێودەوڵەتی پشتیوانی گەلەکەمانیان کرد، ئەوەش ئەوە دەردەخات کە خەباتی ئێمە بۆ مرۆڤایەتییە و لە جیاتی جیهانە و خەباتێکە بۆ سەقامگیری و ئاشتی، لەو چوارچێوەیەدا پەیوەندییەکی دۆستانە و هاوکاری لەگەڵ حکومەتی سوید و گەلەکەی دامەزرا، کە پشتیوانی ناوچەکەیان دەکرد".
سوید دەوڵەتێکی خاوەن میرات و بەهاکانی دیموکراسییە، پشتیوانی لە خەباتی گەلی ستەملێکراو و تێکۆشەر بۆ دیموکراسی دەکات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سوید دەوڵەتێکی خاوەن میرات و بەهاکانی دیموکراسییە، پشتیوانی لە خەباتی گەلی ستەملێکراو و تێکۆشەر بۆ دیموکراسی دەکات، له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌پێدانی ئاسایش و دروستکردنی چاره‌سه‌ری دیموکراسی بۆ وڵات دامه‌زراوه، پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی ناوچەکە لە چوارچێوەی مرۆیی و بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری سیاسی لە سوریا نیشاندا، ئەم هەڵوێستەی گەلی سوید شایەنی پێ‌زانین و ڕێزگرتنە.
گوێمان لە لێدوانی وەزیری نوێی دەرەوەی سوید بو، کە دەڵێت پشتگیری کورد و یەپەگە ناکەم
ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ده‌ڵێت، "بەداخەوە گوێمان لە لێدوانی وەزیری نوێی دەرەوەی سوید تۆبیاس بێڵسترۆم بو، کە دەڵێت پشتگیری کورد و یەپەگە ناکەم، باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێزە سەربازییەکانی بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شەڕی داعش دەکەن، بەداخەوە گوێبیستی لێدوانێکی وا لە وەزیری دەرەوەی سوید، کە تەنها بۆ ڕازیکردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و قبوڵکردنییه‌تی به ئه‌ندامێتی ناتۆ".
هەڵەیە کە بەرژەوەندییەکانی بپارێزین لەسەر حیسابی ئەو خەڵکە تێکۆشەرەی کە هێشتا لە دژی تیرۆر خەبات دەکەن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمە باش لە بەرژەوەندییەکانی سوید تێدەگەین، بەڵام هەڵەیە کە بەرژەوەندییەکانی بپارێزین لەسەر حیسابی ئەو خەڵکە تێکۆشەرەی کە هێشتا لە دژی تیرۆر خەبات دەکەن، لەم کاتەدا ئەو کەسانە پێویستیان بە پشتیوانی هەیە بۆ شکستپێهێنانی ئەو هێزە تیرۆریستییانە، لەگەڵ ئەوەشدا، بڕینی پشتیوانی لە باکورەوە و ڕۆژهەڵاتی سوریا کردەوەیەکە کە لەگەڵ دیموکراسیدا ناگونجێت و دژی بەهاکانی شەڕی دژی تیرۆرە".
ملکەچبون و تەسلیمبونە بە تورکیا و لە ئەنجامدا دەوڵەتی سوید دەبێتە هاوبەشی داگیرکەری تورکیا
ئیداره‌ی خۆسه‌ر جه‌ختده‌كاته‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی سوید "ملکەچبون و تەسلیمبونە بە تورکیا و لە ئەنجامدا دەوڵەتی سوید دەبێتە هاوبەشی داگیرکەری تورکیا لە سیاسەتەکانی دژ بە ئێمە و خەڵکی ناوچەکە و شەڕی تیرۆر".
هه‌روه‌ها له له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئیداره‌ی خۆسه‌ر ده‌ڵێت، "پێشبینی دەکەین حکومەتی سوید سیاسەتی دیموکراسی پێشێل نەکات و جێگەی خۆی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بپارێزێت، ئەگەر ئەمە ڕوبدات، کردەوەیەکی ناشایستەی حکومەتی سوید و گەلی سوید و مێژوی پەیوەندییەکانی نێوان گەلەکەمان و گەلی سوید دەبێت، هەروەها ناشایستە بە بەهاکانی پشتیوانیکردنی گەلی ستەملێکراو، پێویستە حکومەتی سوید پەیوەندی بەردەوامی خۆی لەگەڵ خەڵکدا بپارێزێت".