خەندان-
دوای ئەوەی 30ی ئەم مانگە کەسێک به مۆڵۆتۆڤ هێرشیکردە سه‌ر سه‌نته‌رێكی كۆچبه‌ران لە شاری دۆڤەر لە باشوری بریتانیا، پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لەو وڵاتە رایگەیاند، هێرشبەرەکە "تیرۆرستێکی راستڕەو بوە".
پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە بریتانیا ئەمڕۆ شەممە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لە هێرشکردنەسەر ناوەندێکی کۆچبەران لە باشوری وڵاتەکەی ئاشکراکرد و ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئەو کەسە بەهۆی ئایدۆلۆژیایەکی تیرۆریستییەوە هێرشەکەی ئەنجام داوە".
به‌خێرای به‌ره‌و به‌نزینخانه‌یه‌ك رۆیشتوە و خۆی كوشتوه
هێرشبەرەکە ناوی ئەندرۆ لیکی بوە و تەمەنی 66 ساڵ بو، ناوبراو له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه سێ مۆڵۆتۆڤ-ی به‌ره‌و ڕوی ئه‌و سه‌نته‌ره هه‌ڵداوه و دوانیان به‌ر سه‌نته‌ره‌كه كه‌وتون و یه‌كێكیان نه‌ته‌قیوه‌تەوه، پاشان به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌خێرای به‌ره‌و به‌نزینخانه‌یه‌ك رۆیشتوە و خۆی كوشتوه.
هێرشبەرەکە تیرۆرستێکی راستڕەو بوە
پۆلیسی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە بریتانیا دەڵێت، لێکۆڵینەوەکانیان دەریانخست کە ئەو هێرشبەرە "پاڵنەرێکی توندڕەوی ڕاستڕەوی هەبوە"، هەرچەندە گریمانەی ئەوەش دەکرێت کە کەسەکە دۆخی دەرونی جێگیر نەبوبێت، بەڵام گریمانەی بەهێزتر ئەوەیە کە هێرشبەرەکە "تیرۆرستێکی راستڕەو بوە"
له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا خۆی كوشتوه
30ی ئەم مانگە تیمه‌كانی خزمه‌تگوزاری خێرای بریتانیا رایانگه‌یاند، كه‌سێكی نه‌ناسراو به سێ بوتڵ مۆڵۆتۆڤ-ه‌وه هێرشیكردوه‌ته سه‌ر سه‌نته‌ری كۆچبه‌ران له شارۆچكه‌ی دۆڤەر و به‌و هۆیه‌شه‌وه ژمارەیەک كۆچبه‌ر برینداربون، پاشانیش هێرشبه‌ره‌كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا خۆی كوشتوه.