خه‌ندان-
پیاوێكی بریتانی ته‌مه‌ن 59 ساڵ دوای توشبونی بۆ ماوه‌ی 411 ڕۆژ له كۆرۆنا، چاكبۆوه و ڤایرۆسه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند، به‌و پێیه‌ی پێده‌چێت درێژترین مێژوی توشبون به هه‌ڵگری كۆرۆنای تۆماركردبێت كه له ژیاندا مابێته‌وه.
نه‌خۆشه‌كه توشی جۆرێكی سه‌ره‌تایی ڤایرۆسه‌كه بوه و به‌هۆی لاوازی سیستمی به‌رگری له‌شیه‌وه، دوای چاندنی گورچیله نه‌یتوانیوه ڤایرۆسه‌كه له‌ناوببات، ئه‌و نه‌خۆشه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2020 پشكنینی پۆزه‌تیڤ بو، سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی نیشانه‌كانی، پشكنینه‌كان تا ساڵی 2022 به‌رده‌وام بون و پۆزه‌تیڤ ده‌ركه‌وتن.
ئاگاداری هیچ حاڵه‌تێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌دار نین كه كه‌سێك دوای توشبونێكی وا درێژخایه‌ن چاره‌سه‌ری بۆ كرابێت
پزیشكانی فریاكه‌وتن له له‌نده‌ن ده‌ڵێن، "ئاگاداری هیچ حاڵه‌تێكی دیكه‌ی به‌ڵگه‌دار نین كه كه‌سێك دوای توشبونێكی وا درێژخایه‌ن چاره‌سه‌ری بۆ كرابێت و به‌زیندویی مابێته‌وه".
هه‌مان تیم چاره‌سه‌ری نه‌خۆشێكی دیكه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتوه كه دوای 505 رۆژ له چاودێریكردن گیانی له‌ده‌ستداوه
پزیشكان شیكاری بۆماوه‌ییان به‌كارهێنا بۆئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و هاوڵاتیه ته‌مه‌ن 59 ساڵه هه‌ڵگری جۆرێكی سه‌ره‌تایی له جۆری ڕه‌سه‌نی ڤایرۆسی وهان بوه كه له مانگی كانونی دوه‌می 2019دا سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌روه‌ها هه‌مان تیم چاره‌سه‌ری نه‌خۆشێكی دیكه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتوه كه حاڵه‌تێكی نه‌خۆشی ئاسایی هه‌بوه، دوای پشكنینی كۆرۆنا پۆزه‌تیڤ بوه و بۆ ماوه‌ی 505 ڕۆژ له‌ژێر چاودێریدابوه و پاشان گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ندێك كه‌س كه سیستمی به‌رگری له‌شیان خراپ بوه، هێشتا مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشییه سه‌خته‌كان و هه‌وكردنی به‌رده‌وامیان له‌سه‌ره
دكتۆر لۆك بلاگدۆن-سنێل ده‌ڵێت، "هه‌ندێك كه‌س كه سیستمی به‌رگری له‌شیان خراپ بوه، هێشتا مه‌ترسی توشبونیان به نه‌خۆشییه سه‌خته‌كان و هه‌وكردنی به‌رده‌وامیان له‌سه‌ره، هێشتا كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین چۆن به باشترین شێوه پارێزگاری‌یان لێبكه‌ین و چاره‌سه‌ریان بكه‌ین".