خه‌ندان-
دوای ئه‌وه‌ی چین به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی به رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی تایبه‌ت به رێگریكردن له بڵاوبونه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنا هێنا، جارێكی دیكه به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و گومان له توشبونی 10 كه‌س، ته‌واوی سه‌ردانكاران و گه‌شتیارانی شاری یاری دزنی ڵاندی هه‌رێمی شانگهای رێگریان لێكرا ئه‌و شاری یارییه جێبهێڵن، تیمه‌كانی ته‌ندروستیش ده‌ڵێن، "به‌بێ ئه‌نجامدانی پشكنینی كۆرۆنا رێگه به كه‌س ناده‌ین ئه‌م شوێنه جێبهێڵێت".
تۆڕی هه‌واڵی BBC بڵاویكرده‌وه، هاوڵاتیانی چین و به‌شێك له‌و گه‌شتیارانه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی شانگهایان كردبو و چوبونه دزنی ڵاند (شاری یاری تایبه‌ت به منداڵان و ته‌مه‌ن گه‌وره‌كان)ی شانگهای بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ته‌ندروستییه‌وه رێگری له چونه ده‌ره‌وه‌یان كرا و له نێو باخچه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌و شاری یارییه‌دا مانه‌وه.
كۆتایی رێكاره ته‌ندروستییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێگای بۆ سه‌ردانكاران و گه‌شتیاران كردوه
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چین به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی به رێكاره‌كانی په‌یوه‌ست به بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له شانگهای هێنا و ته‌واوی رێكاره تهنروستییهكانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، سه‌ردانكارێكی زۆر و ته‌نانه‌ت هاوڵاتیانی نیشته‌جێی شاره‌كه‌ش كات بهسهربردنهكانیان زیاتر بوه.
گومان له توشبونی 10 كه‌س ده‌كرێت له نێو گه‌شتیاران و سهردانكاراندا
BBC ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، تیمه‌كانی ته‌ندروستی به‌هۆی ئه‌وه‌ی دركیان به بڵاوبونه‌وه و تۆماركردنی 10 كه‌یسی نوێی توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا كردوه كه سه‌ردانی شاری یارییه‌كه‌یان كردوه، رێگریان له ته‌واوی سهردانكار و گه‌شتیاران كرد ئه‌و شوێنه جێبهێڵن.
ده‌بێت ته‌واوی سه‌ردانكاران و گه‌شتیارانی نێو شاری یارییه‌كه پشكنینی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی ئه‌نجامبده‌ن
له‌و باره‌یشه‌وه تیمه‌كانی ته‌ندروستی رایانگه‌یاند، ده‌بێت ته‌واوی سه‌ردانكاران و گه‌شتیارانی نێو شاری یارییه‌كه پشكنینی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌گه‌ر پشكنینه‌كانیان نه‌رێنی بو ئه‌وا ده‌توانن بچنه ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌كه، ئه‌گه‌رنا به فه‌راهه‌مكردنی شوێن ده‌بێت بمێننه‌وه تا ڤایرۆسه‌كه تێده‌په‌ڕێنن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی توشبوی ڤایرۆسه‌كه‌ن و دەبنە هۆی زیاتر بڵاوبونەوەی.