خه‌ندان-
تیمی وه‌زاره‌تی پارتی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی كرد و وتەبێژی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت، "لەگەڵ شاندی پارتی دۆخی هەرێممان تاوتوێکردو باسیان لە نیگەرانی لایەنەکان کرد، كێشه له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه و یه‌كگرتو عامیلی خێره و قسه‌ی خێر كرا، جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كێشانه به گفتوگۆ و دانیشتن و به رۆحێكی گه‌وره چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و وانازانین كێشه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره بن".
خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان دوای كۆبونه‌وه‌ی شاندی پارتی و یه‌كگرتو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ تیمی وه‌زاری پارتی له حكومه‌ت باسی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها كێشه‌كان و گرژییه‌كان كرا، له‌گه‌ڵ پێویستی مامه‌ڵه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرا كه چۆن ته‌بابن و حزبه‌كان حوكمڕانی كێشه بۆ یه‌كتری دروستنه‌كه‌ن و رێگه له شتی خراپ بگرن به‌تایبه‌تی لایه‌نی ئه‌منی و ئاسایشی وڵات كه شتێكی زۆر گرنگه".
وه‌كو یه‌كگرتو په‌یامیان ئه‌وه‌بوه كه دۆخی هه‌رێمی كوردستان زۆر هه‌ستیار و چاره‌نوسازه و مه‌ترسیداره
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌كو یه‌كگرتو په‌یامیان ئه‌وه‌بوه كه دۆخی هه‌رێمی كوردستان زۆر هه‌ستیار و چاره‌نوسازه و مه‌ترسیداره، ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی و هێزه‌كانی تر به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتی و حیكمه‌ته‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و به دروبینی و وردبینی سه‌یری كێشه‌كان بكه‌ن و ده‌رگای كێشه نه‌كه‌نه‌وه و به عه‌قڵ و حیكمه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و گرێییه‌ك به ده‌ست بكرێته‌وه نه‌برێت بۆ ددان، ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی زیاتری پارتی و یه‌كێتییه كه ئیداره‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌یان به‌ده‌سته ده‌بێت به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه‌وه بكه‌ن.
كێشه له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه و یه‌كگرتو عامیلی خێره و قسه‌ی خێر كرا
خەلیل ئیبراهیم باسی له‌وه‌شكرد، "كێشه له نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه و یه‌كگرتو عامیلی خێره و قسه‌ی خێر كرا، جه‌نابی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتو جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كێشانه به گفتوگۆ و دانیشتن و به رۆحێكی گه‌وره چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و وانازانین كێشه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره بن ئه‌گه‌ر به په‌رۆشبن بۆ ئه‌م مییلله‌ته و ئه‌م ناحه‌زانه‌ی له ده‌وروبه‌ری ئێمه هه‌ن".
خه‌ڵك ناحه‌ق نیه و حهقییانه كه گله‌ییان هه‌بێت و بێزاربن و خه‌ڵك وه‌ڵامی خۆیان داوه‌ته‌وه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "خه‌ڵك ناحه‌ق نیه و حهقییانه كه گله‌ییان هه‌بێت و بێزاربن و خه‌ڵك وه‌ڵامی خۆیان داوه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆر بایكۆتی هه‌ڵبژاردنیان كردوه و ئێستاش بایكۆتی ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ناڕازییه له‌و جۆره حوكمڕانییه و ده‌بێت دۆخێكی ئارام دروستبكرێت و خه‌ممان باسی كێشه‌ی خه‌ڵك و حوكرمڕانییهكی ره‌شید بێت".