خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ شاندێكی وه‌زاره‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ده‌كات، له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتی له پارتی په‌یوه‌ست به حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان رونكردنه‌وه ده‌ده‌ن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، كاتژمێر 10:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه شاندێكی وه‌زاری پارتی به سه‌رۆكایه‌تی پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی یه‌كگرتو ده‌كات و كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆش سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات.
شانده وه‌زارییه‌كه‌ی پارتی دوێنێ سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له حزبی حیزبی شیوعی و زەحمەتکێشانی کرد
سه‌ردانی شانده وه‌زارییه‌كه‌ی پارتی له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له حزبی حیزبی شیوعی کوردستان و زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبوەوە و له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی یه‌كێتی رونكردنه‌وه‌یان داوه.
هەمو شتێک بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت
پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و سه‌رۆكی شانده‌كه‌ی پارتی دوێنێ له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان تیمی یەکێتی و پارتی لە حکومەت رایگه‌یاند، "هەمو شتێک بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت".
شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سەردانیان بۆ لای حزبەکان گلەییان لە حکومەت کردبو
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سەردانیان بۆ لای حزبەکان گلەییان لە حکومەت کردبو، ئێمەش هاتوین رونیبکەینەوە، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە لە ئەنجومەنی وەزیران کێشەمان هەیە، بەپێچەوانەوە ئەنجومەنی وەزیران تەبایە، یەکڕیزە و گفتوگۆش دەکرێت".
وەک تیمی وەزاری پارتی و یەکێتی و گۆڕان هەر پێکەوەین و هەر پێکەوەش دەمێنینەوە
پشتیوان سادق باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمە وەک تیمی وەزاری پارتی و یەکێتی و گۆڕان هەر پێکەوەین و هەر پێکەوەش دەمێنینەوە، کێشەی گەورەمان نییە و ئەوەی هەشمانە دەکرێ بە تەواوی چارەسەر بکرێن، بەرژەوەندی باڵای کوردستان لەسەرمان فەڕز دەکات پێکەوە بین و پێکەوە کار بکەین".
پارتی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ململانێی حزبی به‌كارده‌هێنێت
یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت، نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه "پارتی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ململانێی حزبی به‌كارده‌هێنێت"، بەتایبەت کاتێک له‌دوایین بڕیاریدا سەرۆكایەتی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی كوردستان کە لە لایەن پارتییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت نوسراوێکی ئاڕاستەی دادگای لێکۆڵینەوەی رانیە کردوە و داوای دۆسیەیەکی لێکۆڵینەوە کردوە کە ژمارەیەک لە سەرکردەکانی یەکێتی ناویان هاتوە و تۆمه‌تبار كراون.