ئەمینداری یەكگرتو: نابێت ڕێگەبدرێت بەناوی مافەوە ئافرەت بكرێتە قوربانی

08:25 - 25/10/2022

1763جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەئێستادا پیلانی گەورە لەسەر ئافرەت، ئایندەی گەنجان، تۆكمەیی خێزان و ئەخلاقی كۆمەڵگە هەیە، بۆیە داوا دەکات "نەهێڵرێت بەناوی مافەوە ئافرەت بكرێتە قوربانی".

ڕێكخراوی یەكگرتوی خوشكان لە تێكۆشانێكدایە بۆ داكۆكی لە مافی ئافرەتان

سەڵاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە بۆنەی 28 ساڵەی دامەزراندنی ڕێكخراوی یەكگرتوی خوشكان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، "بەنرخاندنەوە ڕێكخراوی خوشكان لە پێشەوەی هەمو كۆشش و تێكۆشانێكدایە بۆ داكۆكی لە مافی ئافرەتانی كوردستان و لە بردنە پێشەوەی كردەیی ئافرەتان، كە ئێوە ساڵانێكە لەو سەنگەرەدا ئامادەن و بەرهەمی زۆر بەرچاوتان هەیەو بەردەوامە".

نەهێڵن بەناوی مافەوە ئافرەت بكرێتە قوربانی

ئەوەشی خستوەتەڕو، "ئاشكرایە پیلانی گەورە لەسەر كەسایەتی ئافرەت و ئایندەی گەنجەكان و تۆكمەیی خێزان و ئەخلاقی كۆمەڵگە هەیە، دەخوازین كە ڕێكخراوەكەتان بەردەوام بن بۆ ڕێگرتن لەو پیلانە ناڕەوایەو بە هاوكاری هەمو دڵسۆزێك نەهێڵن بەناوی مافەوە ئافرەت بكرێتە قوربانی و بەرچاوڕونی زۆرتر بدەن بە هاوڵاتیان لەسەر مەترسی دۆخەكەو ڕێگای چارەسەر".

نیشانەکردن

یەکگرتووی ئیسلامی