خه‌ندان-
پۆلیسی ویلایه‌تی میزۆری-ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵان به چه‌كێكه‌وه هێرشی كردوه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی و به‌هۆشیه‌وه دو كه‌س كوژرا و حه‌وت خوێندكاری دیكه‌ش برنداربون، له ئه‌نجامی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیمه‌كانی پۆلیسیش ئه‌و هێرشبه‌ره برینداركراو پاشان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له هۆكاره‌كانی پشت ئه‌و روداوه به‌ده‌روامیان هه‌یه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی BBC، پۆلیسی ویلایه‌تی میزۆری-ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، كه‌سێك به چه‌كیكێكی ئۆتۆماتیكییه‌وه هێرشی كردوه‌ته سه‌ر قوتابخانه‌ی سێت ڵوز له نۆی به‌ره‌به‌یان و سه‌ره‌ڕایه‌ۆه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌روازه‌كانی قوتابخانه‌كه داخرابون به‌ڵام به‌رپرسانی پاراستنی ئاسایش قوتابخانه‌كه نه‌یانزانی چۆن ئه‌و چه‌ك به‌ده‌سته چوه‌ته نێو قوتابخانه‌كه‌وه.
هێرشبه‌ره‌كه برینداركراوه به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه
باسی له‌وه‌شكردوه، پاش گه‌یشتنی خێرایی تیمه‌كانی پاراستنی سه‌ر به پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه توانرا روبه‌ڕوی ئه‌و هێرشبه‌ره ببنه‌وه كه‌ته‌مه‌نی 19 ساڵبوه و خوێندكاری پێشوی هه‌مان قوتابخانه‌بوه، هه‌روه‌ها پاش ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی تیمه‌كانی پۆلیس بوه‌ته‌وه برینداربوه، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
دو خوێندكاری كوشتوه و حه‌وت قوتابی دیكه‌ش برینداربون
پۆلیس له رونكردنه‌وه‌یه‌كیشیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێش ئه‌وه‌ی تیمه‌كانیان له روداوه‌كه ئاگاداربكرێنه‌وه ئه‌و چه‌ك به‌ده‌سته ته‌قه‌ی به‌ڕوی خوێندكارانی قوتابخانه‌كه‌دا كردوه و دو خوێندكاری كوشتوه و حه‌وت قوتابی دیكه‌ش برینداربون.
لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه به‌رده‌وامه
هه‌روه‌ها، ئه‌و حه‌وت خوێندكاره‌ی برینداربون، سێ كچ و چوار كوڕبون و تا ئێستا هۆیه‌كانی پشت ئه‌و هێرشه نه‌زارنراو تیمه‌كانی به‌رگری فریاكه‌وتنیش له هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كان به‌رده‌وامه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له روداوه‌كه به‌رده‌وامه.