خه‌ندان-
هه‌میشه به ئه‌مه‌كی و وه‌فاداری لای ئاژه‌ڵه‌كان سنورێكی ره‌هایی نییه، مه‌یمونێكی نیشته‌جێی دارستانه‌كانی سریلانكا، كه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێك خواردنی پێدادا ئاماده نه‌بو له رۆژی مردنه‌كه‌یدا جێیبهێڵێت، به ماچ كردنی روخسار و گرتنی دهستوپێیهكانی وه‌فای ته‌مه‌نێك له هاوڕێیه‌تی بۆ دوپاتكرده‌وه، كه سەرەڕای مردنیشیدا ئاماده نه‌بو ته‌نهای بكات.
تۆڕ هه‌واڵی BBC گرته ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكردوه‌ته‌وه كه تێیدا مه‌یمونێك له‌سه‌ر ته‌رمی خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ستاوه و رێگه به كه‌سه نزیكه‌كانی نادات بینێژن، مه‌یمونه‌كه مه‌یمونێكی كێوییه و به‌پێی وته‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی خاوه‌نه‌كه‌ی بێت، مه‌یمونه‌كه هاوڕێیه‌كی نزیكی خێزانه‌كه‌یان بوه.
مه‌یمونه‌كه به ته‌واوه‌تی خه‌مباری خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی و ماچی ده‌موچاوی ده‌كات و ده‌یه‌وێت ده‌سته‌كانی بگرێت
باسی له‌وه‌شكردوه، له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه مه‌یمونه‌كه به ته‌واوه‌تی خه‌مباری خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی و ماچی ده‌موچاوی ده‌كات و ده‌یه‌وێت ده‌سته‌كانی بگرێت، له دیمه‌نێكی دیكه‌شدا مه‌یمونه‌كه ده‌ستی یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گرێت تا ده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بگرێت كه گیانی له‌ده‌ستداوه.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌یمونه‌كه ته‌رمی ئه‌و هاوڕێیه‌ی جێ ناهێڵێت
BBC ئه‌وشی نیشانداوه، ئه‌و مه‌یمونه له نێو دارتانهكانی نزیك له‌ماڵی ئه‌و كه‌سه‌وه ژیاوه كه گیانی له‌ده‌ستداوه و به‌وشێوه‌یه‌ش راهاتبون كه ببێته خاوه‌نی خواردنی چه‌ند ژه‌مێكی پێبدات، بۆیه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌رمی ئه‌و هاوڕێیه‌ی جێ ناهێڵێت.
به ئه‌مه‌كی ئاژه‌ڵه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بێ سنوره
ڤیدیۆكه له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاوبوه‌ته‌وه و رایجیاوازی له‌سه‌ر نوسراوه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداریان پێكردوه‌ته‌وه نوسیویانه "به ئه‌مه‌كی ئاژه‌ڵه‌كان بۆ خاوه‌نه‌كانیان بێ سنوره".