خه‌ندان-
پۆلیسی ویلایه‌تی كاڵیفۆڕنیا-ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پاش تێپه‌ڕبونی 30 ساڵ ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ماڵَێكدا شاردرابوه‌وه و خاوه‌نی ئه‌و ماڵه‌ش جۆنی ڵو بوه، كه پێشتر ده‌ستی هه‌بوه له‌ئه‌نجامدانی تاواندا و بۆ چه‌ندینجار خاروهته زیندانه‌وه، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانیش له شوێنی روداوه‌كه، چونكه گومانی بونی تاوانێك ده‌كه‌ن له پشت شاردنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌وه.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی CTV News، پۆلیسی ویلایه‌تی كاڵیفۆڕنیا رایگه‌یاند، پاش تێپه‌ڕبونی 30 ساڵ به‌سه‌ر دیارنه‌مانی ئۆتۆمبێلێكدا، ئه‌مڕۆ له باخچه‌ی پشته‌وه‌ی ماڵێك دۆزرایه‌وه كه ئه‌و ماڵه له‌لایه‌ن كه‌سێكی تاوانزبارهوه دروستكراوه كه چه‌ندین تۆمه‌تی له‌سه‌ربوه له ماوه‌ی ساڵانی 60 و 70-كان و سه‌ره‌تاكانی ساڵانی 90-كاندا و ناوی خاوه‌ن ئه‌و ماڵه‌ش جۆنی ڵو بوه كه له ساڵی 2015 مردوه.
ئۆتۆمبێله‌كه بۆ قوڵای چوار بۆ پێنج پێ له ژێر زه‌وییه‌وه شوێنی شاردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كراوه
باسی له‌وه‌شكردوه، ئۆتۆمبێله‌كه له جۆری مێرسیدس بێنز-ه و به ده‌یان كیسه كۆنكرێتی به‌كار نه‌بردو له‌ناو و له‌سه‌ردا بوه، كه به‌هۆیه‌وه توانراوه ئۆتۆمبێله‌كه بشاردرێته‌وه، هه‌روه‌ها ئۆتۆمبێله‌كه بۆ قوڵای چوار بۆ پێنج پێ له ژێر زه‌وییه‌وه شوێنی شاردنه‌وه‌كه‌ی بۆ ئاماده‌كراوه.
له ساڵی 1992دا، زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه ئۆتۆمبێلێكی له‌و شێوه‌یه دزراوه
پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له ساڵی 1992دا، زانیاری له‌سه‌ر ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه ئۆتۆمبێلێكی له‌و شێوه‌یه و به‌و جۆره تایبهتهندییانه دزراوه، خاوه‌نی ئه‌و ماڵه‌ش كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی تێیدا شاردرابۆوه، له ساڵه‌كانی 60 و 70 كاندا چه‌ند كاتێك خراوه‌ته زیندانه‌وه.
خاوه‌ن ماڵه‌كه له 1977 بۆ تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی كه‌سێك خراوه‌ته زیندانه‌وه
هه‌روه‌ها، تۆمهتباربوه به كوشتنی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 21 ساڵ به‌ڵام له ساڵی 1996دا ئه‌و تۆمه‌ته له‌سه‌ر نه‌بونی به‌ڵگه‌ی پێویست له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه له 1977دا به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی كه‌سێك خراوه‌ته زیندانه‌وه.
تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌م كاره تاوانێكی له‌پشته‌وه‌یه
تیمه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تاوانیش له شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلهكهل بهشێوین پاشماوه‌ی ئێسكوپروسكی مرۆڤدا ده‌گه‌ڕێن، چونكه له‌و بڕوایه‌دام ئه‌م كاره تاوانێكی له پشته‌وه هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و تاوانه ئاشكرابكه‌ن.