خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی (WHO) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی میانڕهوییهكی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام هێشتا مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و ڤایرۆسه كۆتاییان پێ نه‌هاتوه و ده‌شڵێت، "پێویسته بارودۆخه‌كه باشتر به هه‌ند وه‌ربگیرێت".
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی US News، تێدرۆوس ئهدهانم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندوه، هێشتا كۆرۆنا و هاوخێزان و زنجیره‌كانی مه‌ترسییه‌كی جددین و پێویسته یه‌كه‌كانی ته‌ندروستی له‌م نیوه‌ی پایز و سه‌ره‌تایی وه‌رزی زستانه‌دا زیاتر ئاگاییان له‌سه‌ر بارودۆخه‌كه بێت.
پێویسته بارودۆخه‌كه باشتر به هه‌ند وه‌ربگیرێت
وتیشی، "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بارودۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا میانڕهوییهكی به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه نییه كه لێی چاوه‌ڕێده‌كرێت و پێویسته بارودۆخه‌كه باشتر به هه‌ند وه‌ربگیرێت".
تا ئێستا بارودۆخه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆنترۆڵ نه‌كراوه و ده‌بێت زیاتر ئاگاییمان له باره‌یه‌وه هه‌بێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی جیهانی باسی له‌وه‌شكردوه، "له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و به پێی تێپه‌ڕبونی كاتیش، ڤایرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و بۆ چه‌ندینجار بازدانی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌رداهات، تا ئێستاش بارودۆخه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كۆنترۆڵ نه‌كراوه و ده‌بێت زیاتر ئاگاییمان له باره‌یه‌وه هه‌بێت به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ هاتنی زستانی ئه‌مساڵ".
ئاسۆ كۆتایی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی به‌گشتی نزیكه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه لێره‌وه باسمان له چۆنیه‌تی به‌هێز كردنی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی خۆمان دژ به ڤایرۆسه‌كه باس كرد و پێویستییه سه‌ره‌تاییه و درێژخایهنهكانمان تاوتوێكرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌ترسییه‌كان كۆتاییان پێ نه‌هاتوه، به‌ڵام ئاسۆ كۆتایی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوشێوه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نزیكه".