بەوێنە؛ لەبەردەم 50 هەزار کەسدا، کچێک داوای هاوڕێکەی بۆ هاوسەرگیری رەتدەکاتەوە

03:40 - 17/10/2022

10085جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لەماوەی چەند کاتژمێری رابردو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی کوڕ و کچێک زۆرترین هاوبەشی پێکرا، چیرۆکی وێنەکانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کوڕەکە لەبەردەم زیاتر لە 50 هەزار هاندەری یاریگایەکی وەرزشی ئەمریکا، داوای هاوسەرگیری لە کچە هاوڕێکەی دەکات بەڵام کچەکە داواکارییەکەی رەتدەکاتەوە.

  لەسەر جەستەی نوسیویەتی قبوڵی بکە کە هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت
دیمەنی گرتە ڤیدیۆیی ئەو دو کەسە بەجۆرێکە، سەرەتا کوڕەکە کراسەکەی دادەکەنێت بۆ ئەوەی ئەو رستەیە نیشانی خۆشەویستەکەی بدات کە لەسەر جەستەی نوسیویەتی، رستەکەش نوسراوە "قبوڵی بکە کە هاوسەرگیریم لەگەڵ بکەیت".
 کچەکە کەمێک لە هاوڕێکەی نزیک دەبێتەوەو داواکارییەکەی رەتدەکاتەوە
کاردانەوەکانی ڤیدیۆکە زیاتربون بەهۆی کاردانەوەی کچەکە بۆ ئەو داواکارییە، چونکە لەکاتێکدا ئامادەبوان چاوەڕێبون کچەکە ئەو داواکارییە قبوڵ بکات، بەڵام کچەکە کەمێک لە هاوڕێکەی نزیک دەبێتەوەو داواکارییەکەی رەتدەکاتەوە، دواتریش یاریگاکە جێدەهێڵێت.
توشی سەرسوڕمان دەبێت بەهۆی ئەوەی چاوەڕێی رەتکردنەوەی داواکارییەکەی نەبو
دوای رەتکردنەوەی داواکارییەکەش، کوڕەکە توشی سەرسوڕمان دەبێت بەهۆی ئەوەی چاوەڕێی رەتکردنەوەی داواکارییەکەی نەبوە، بۆیە تا کۆتایی یاریییەکە لەسەر کورسییەکەی خۆی بەبێ دەنگی دادەنیشێت.

نیشانەکردن

جۆراوجۆر