خەندان-
ئەمڕۆ دوشەممە پەرلەمانی سوید کۆبوەوە و بە دەنگی 176 پەرلەمانتار لەکۆی 349 پەرلەمانتاری ئەو وڵاتە، ئوڵف کریستەرشۆن-ی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی وڵاتەکە هەڵبژارد.
پارتە راستڕەوەکان توانییان 176 کورسی بەدەستبهێنن
11ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی سوید بەڕێوەچو، ئەنجامەکانیش لەبەرژەوەندی پارتە راستڕەوەکان بو کە بەسیاسەتی دژی کۆچبەری و "رەگەزپەرستی" تۆمەتبار دەکرێن، بەجۆرێک ئەوان زۆرینەی کورسییەکانیان بردەوە و لەکۆی 349 کورسی پەرلەمان توانییان 176 کورسی بەدەستبهێنن.
پێدەچێت کاریگەری تەواویان لەسەر گۆڕینی سیاسەتەکانی سوید هەبێت
ئوڵف کریستەرشۆن، سەرۆکی پارتی مۆدێرەیت کاندیدی پارتە راستڕەوەکان بو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی سوید، پارتە راستڕەوەکان بە سیاسەتی دژی کۆچبەران ناسراون و پێدەچێت کاریگەری تەواویان لەسەر گۆڕینی سیاسەتەکانی چوار ساڵی داهاتوی سوید هەبێت.
كار بۆ ژیانێکی شایسته بۆ سویدیهكان دهكهم
لهو بارهیهشهوه ئوڵف کریستەرشۆن رایگهیاند، له ئێستاوه كار بۆ پێكهێنانی كابینهیهك دهكات كه كابینهی تهواوی سویدیهكان بێت و بتوانێت لهجێگهی متمانهی ههڵبژاردن و دهنگدەرانی بێت.
بۆ ئەوەی بتوانێت حکومەت پێکبهێنێت پێویستی بە دەنگی 175 پەرلەمانتار هەیە
کۆی کورسییەکانی پەرلەمانی سوێد 349 کورسییە، هەر پارتێکی سیاسی یان هاوپەیمانییەک بۆ ئەوەی بتوانێت حکومەت پێکبهێنێت پێویستی بە دەنگی 175 پەرلەمانتار هەیە.