خه‌ندان-
مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رێکارەکانی ناونانی پارێزگای هەڵەبجەی وەک 19هەمین پارێزگای عێراقی ڕادەستی حکومەتی داهاتو کرد.
سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، "لەم خولەی پەرلەماندا هەوڵمدا بۆ ئەوەی پارێزگای هەڵەبجە لە عێراقەوە وەک پارێزگای نۆزدەیەم و چوارەمی هەرێم بەفەرمی بناسێنرێت و ڕێکارەکانی تەواوبکرێت، تاکو لەیاسای بودجەو بوژانەوەی پارێزگاکان و زۆر بابەتی دیکە سودمەند بێت، بەڵام مستەفا کازمی بەهۆکاری سەرژمێری ئەو بابەتەی ڕادەستی کابینەی نوێی حکومەت کرد".
لە حکومەتی نوێی عێراقدا بەشوێن تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجەوە دەبێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، لە حکومەتی نوێی عێراقدا بەشوێن تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەپارێزگابونی هەڵەبجەوە دەبێت، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بڕیاری لێدراوه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وه‌كو پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێت.
تا ئێستا به فه‌رمی وه‌كو پارێزگا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هەڵەبجەدا ناكرێت
پاش ساڵانێک لەدواخستنی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی ھەڵەبجە لەلایەن حکومەتی ناوەندیی عێراقەوە، ڕۆژی 13 (ئازار/3) 2014 بە بڕیاری کابینەی حەوتەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کراوەتە پارێزگا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراقه‌وه بڕیاری به پارێزگابونی ده‌رچوه، به‌ڵام تا ئێستا به فه‌رمی وه‌كو پارێزگا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێت.













