خه‌ندان-
سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی ورچه‌كانی هه‌ریه‌كه له جه‌مسه‌ره‌كانی باكورو و باشوری زه‌وی كه به ورچه سپییه‌كان ناسراون، خاوه‌نی كێشێكی زۆر و قه‌باره‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره و كه كێشه‌ی هه‌ر یهكێكێكیان 450 كیلۆگرام، زۆر به ئاسانی ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان رێگا قورسه‌كانی رۆژانه به‌ڕێبكه‌ن.
ورچه سپییه‌كه فێڵێك بۆ په‌ڕینه‌وه له روباره‌كه به‌كارده‌هێنێت كه هێشتا به ته‌واوه‌تی نهیبهستوه
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیشدا كه له هه‌ژماره تایبه‌تی و گشتییه‌كانی توێته‌ر
بڵاوبوه‌ته‌وه، ورچێكی سپی ده‌بینرێت كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ته‌واوی ئه‌و روباره‌ی ده‌یه‌وێت وه‌ك رێره‌و به‌كاری بهێنێت به‌ته‌واوه‌تی نهیبهستوه، فێڵێك بۆ په‌ڕینه‌وه و به‌رده‌وامیدان له گه‌شته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنێت.
ورچه سپییه‌كان له‌ڕێگای ئه‌و جوڵهیهیانهوه به ئاسانی رێڕه‌وه ئاوییه به‌ستوه‌كان تێده‌په‌ڕێنن
ورچه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێشێكی زۆری هه‌یه، به باش له‌وه تێده‌گات كه هه‌نگاونان بەسەر روباره‌كه كه هێشتا به ته‌واوه‌تی نهیبهستوه ده‌كرێت ژیانی بخاته مه‌ترسییه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ورچه‌كان مه‌له‌وانێكی به‌هره‌دارن، بۆیه له‌سه‌ر رێڕه‌وی روباره‌كه قاچه‌كانی درێژ ده‌كات و به‌وشێوه‌یه‌ش له‌سه‌ر روباره‌كه و له‌سه‌ر سكی خۆ دهخلیسكێنێت و به‌ره‌و ئه‌وبه‌ری روباره‌كه ده‌په‌ڕێته‌وه.
ورچه‌كان زۆر زیره‌كن له ناسینه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه ئاویانه‌ی كه به‌سه‌ریدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن
شاره‌زایانی بواری ورچهكانیش ده‌ڵێن، ورچه‌كان زۆر زیره‌كن له ناسینه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه ئاویانه‌ی كه به‌سه‌ریدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ڕۆیشتنی ئاسایی به‌سه‌ر روبارهكهدا بڕۆن ئه‌گه‌ری شكانی به‌سته‌ڵه‌كه ئاوییه‌كانی سه‌ر رێڕه‌وه‌كانیان له ئارادایه، به‌ڵام كاتێك به‌و شێوهیهخۆیان له‌سه‌ر سكیان دهخلیسكێنن نیوه‌ی كێشیان لهدهستددهن و به‌و هۆیه‌شه‌وه به ئاسانی بهڕێرهوه ئاوییه‌كانی به‌رده‌م گه‌شته‌كانیاندا تێدەپهڕن.