خه‌ندان-
توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی ده‌ریده‌خات، ژماره‌ی له‌دایكبون له ئه‌وروپا له ماوه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادا به ڕێژه‌ی 14% كه‌میكردوه ، به‌راورد به تێكڕای ژماره‌ی له‌دایكبون له نێوان سه‌ره‌تای ساڵی 2018 بۆ ساڵی 2019.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه له گۆڤاری "Human Reproduction"دا بڵاوكراوه‌ته‌وه تێیدا هاتوه، كه‌ره‌نتینه تاكه هۆكارێك بوه كه په‌یوه‌ندی به كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی لهدایكبونانهوه هه‌بوه له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ساڵی 2021 به‌راورد به هه‌مان مانگی ساڵانی 2018 و 2019.
وێژه‌ران تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه داهاتی سه‌رتاسه‌رییان كه‌متره، به‌ڕێژه‌ی 10% له‌مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021 ڕێژه‌ی له‌دایكبونی منداڵ تێیاندا كه‌متر بوه‌ته‌وه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "توێژه‌ران تێبینی ئه‌وه‌یان كردوه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه داهاتی سه‌رتاسه‌رییان كه‌متره، به‌ڕێژه‌ی 10% له‌مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021 ڕێژه‌ی له‌دایكبونی منداڵ تێیاندا كه‌متر بوه‌ته‌وه، هه‌ندێك له وڵاتانیش كه‌ره‌نتینه‌ی سه‌رتاسه‌ریان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر جێبه‌جێنه‌كرد، به‌ڵام زۆرترین مردن به‌كۆرۆنای به‌خۆوه بینی و هه‌روه‌ها كه‌مترین منداڵیش له‌وكاتانه‌دا له‌دایكبون".
پێده‌چێت ئه‌م دابه‌زینه زیاتر له له‌دایكبوندا بێت دوای نۆ مانگ له دوای ده‌ستپێكردنی په‌تای كۆرۆنا
دكتۆر لیۆ بۆمار كه سه‌رپه‌رشتی توێژینه‌وه‌كه‌ی له زانكۆی لۆزان كردوه ده‌ڵێت، "پێده‌چێت ئه‌م دابه‌زینه زیاتر له له‌دایكبوندا بێت دوای نۆ مانگ له دوای ده‌ستپێكردنی په‌تای كۆرۆنا، هه‌روه‌ها پێده‌چێت له‌و وڵاتانه‌دا زیاتر بێت كه سیسته‌می ته‌ندروستییان له كێشه‌دا بوه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانیان پڕبون له توشبوی كۆرۆنا".
هه‌رچه‌نده داخستنه‌كه درێژتر بوبێت، دوگیانی له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌متر بوه‌ته‌وه
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه كردوه، "هه‌رچه‌نده داخستنه‌كه درێژتر بوبێت، دوگیانی له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌متر بوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی كه به توندی كاریگه‌ری په‌تاكه‌یان له‌سه‌ر نه‌بوه، به‌ڵام رێكاره‌كان توندبون، رێژه‌ی منداڵبونیش كه‌مبوه‌ته‌وه".
توێژینه‌وه‌كه ده‌ریخستوه، ڕێژه‌ی له‌دایكبون له مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی ساڵی 2021دا كه‌میكردوه به‌جۆرێك له به‌لجیكا به‌ڕێژه‌ی 12%، له ئیستۆنیا 13%، فڕه‌نسا 14%، ئیتاڵیا 17%، لاتڤیا 15.5%، لیتوانیا 28%، پورتوگال 18%، ڕۆمانیا 23%، ڕوسیا 19% ئیسپانیا 23.5%، ئۆكرانیا 24%، ئینگلته‌را و وێڵز 13%، سكۆتله‌ندا 14%.