ژنێكی بریتانی له‌سه‌ر پیسبونی ژینگه‌؛ زیانی به‌ 100 ئۆتۆمبێل گه‌یاندوه‌

10:14 - 12/10/2022

5245جار خوێندراوەتەوە

ئێنا و یەکێک لە قوربانیاینی بیرکردنەوەکانی

خه‌ندان-

ژنێكی ته‌مه‌ن 62 ساڵی بریتانیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ رێكخراوێكی ژینگه‌ پارێزدا كاریكردوه‌، ده‌یه‌وێت "هێزێك" له‌ ژنان كۆبكاته‌وه‌ له‌ پێو ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ ژینگه‌ بكات هه‌ستاوه‌ به‌ په‌نچه‌ركردنی تایه‌ی زیاتر له‌ 100 ئۆتۆمبێل و ده‌شڵێت، "ئاماده‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگری له‌ پیسبونی ژینگه‌ ده‌كه‌م بخرێمه‌ زیندانه‌وه‌".

به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی Sky News، ئێنا -ی ته‌مه‌ن 62 ساڵ و ئه‌ندام له‌ رێكخراوی  The Tire Extinguishers بۆ ژینگه‌ پارێزان رایگه‌یاندوه‌، هیچ هه‌ست به‌ باشی ناكات به‌تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی كه‌ ژینگه‌ی جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت , زۆریش له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ توڕه‌یه‌ كه‌ زیان به‌ زه‌وی ده‌گه‌ینن.

ده‌یه‌وێت هێزێك له‌ ئافره‌تان پێكبهێنێت و ته‌واوی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ته‌فروتونا بكه‌ن كه‌ زیانیان به‌ ژینگه‌ی گه‌یاندوه‌
باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئێنا زۆر له‌ سه‌رنشینان و شۆفێران توڕه‌یه‌ و ده‌یه‌وێت "هێزێك" له‌ ئافره‌تان پێكبهێنێت و ته‌واوی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ ته‌فروتونا بكه‌ن كه‌ زیانیان به‌ ژینگه‌ی ئێستای زه‌وی گه‌یاندوه‌.
كاتێك رۆژێك له‌ رێگاكه‌م به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ تایه‌ی زیاتر له‌ 16 ئۆتۆمبێلم په‌نچه‌ركرد
ئێنا له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند، "كاتێك رۆژێك له‌ رێگاكه‌م به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ تایه‌ی زیاتر له‌ 16 ئۆتۆمبێلم په‌نچه‌ركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیانیان بۆ ژینگه‌ هه‌یه‌ و هیچ سودێكیان بۆ مرۆڤایه‌تی نییه‌ بێجگه‌ له‌ زیان".
ئاماده‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگری له‌ پیسبونی ژینگه‌ ده‌كه‌م بخرێمه‌ زیندانه‌وه‌
وتیشی، "ئاماده‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگری له‌ پیسبونی ژینگه‌ ده‌كه‌م بخرێمه‌ زیندانه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌شم به‌رده‌وام ده‌بم تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌مان رێكاری جدیی به‌رامبه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی له‌م وڵاته‌دا هه‌یه‌ ده‌گرێته‌به‌ر".
ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ ژیانی پیاده‌ و شۆفێرانی دو چه‌رخه‌یان خستوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ بێجگه‌ له‌ زیان و پیسبونی ژینكه‌ هیچیدیكه‌یان بۆ مرۆڤایه‌تی به‌رهه‌م نه‌هێناوه‌ و ژیانی پیاده‌ و شۆفێرانی دو چه‌رخه‌یان خستوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، هیچ شه‌رمێك له‌م كاره‌م ناكه‌م، چونكه‌ ئامانجم ئه‌وه‌یه‌ زۆرترین سه‌رنج بۆلای خۆم رابكێشم له‌ پێناوئه‌وه‌ی كۆتایی به‌م پیسبونی ژینگه‌یه‌ و به‌كارهێنانی به‌نزینه‌ زیان به‌خشانه‌ بهێنرێت".
ئێنا تایه‌ی 100 ئۆتۆمبێلی په‌نچه‌ركردوه‌
به‌ پێی زانیارییه‌كانی پۆلیسیش بێت، تا ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێنا تایه‌ی 100 ئۆتۆمبێلی په‌نچه‌ركردوه‌.