خەندان-
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان رایگەیاند، دوای بڕیاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەكی "نایاسایی"، ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبەکەیان لەکۆبونەوەیەکدا بڕیاریدا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە.
گفتوگۆ کرا لەسەر درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەکی نایاسایی
ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكگرتوی ئیسلامیی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، کۆبونەوەکە بە سەرپەرشتی د.هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی بوە، بەمەبەستی وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەکی نایاسایی.
فراکسیۆنی یەکگرتو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە
ئەوەش هاتوە، ئەنجومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتو لە بەرواری 6-11-2022 بەدواوە كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە.
ته‌مه‌نی هه‌رسێ سهرۆكایهتییهكە بۆ ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگ درێژكرایه‌وه
9ی ئه‌م مانگه، په‌رله‌مانی كوردستان پڕۆژه یاسای (به‌رده‌وامبونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق)ی خسته ده‌نگدانه‌وه و 80 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه‌كانی پارتی، یه‌كێتی، گۆڕان و پێكهاته‌كان ده‌نگیان پێدا، به‌وه‌ش ته‌مه‌نی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی ساڵێك و سێ مانگ درێژكرایه‌وه.
فراكسیۆنی یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد
له‌كاتی ده‌نگدان به پڕۆژه یاسای درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان، په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتو و كۆمه‌ڵ بایكۆتی كۆبونه‌وه‌كه‌یان كرد و په‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێش هه‌وڵیاندا به ته‌پڵ لێدان رێگری له ده‌نگدان به یاساكه بكه‌ن.