خه‌ندان-
په‌ره‌پێده‌رانی ئاپلیكهیشنی واستئاپ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایانگه‌یاند، له پێناو پاراستنی زانیارییه كه‌سییه‌كان به تایبه‌تی وێنه و ڤیدیۆ نێردراوه‌كان، په‌ره‌یان به رێگایه‌كی نوێداوه بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی تۆماركردنی شاشه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان به شێوه‌ی وێنه بێت یاخود ڤیدیۆ، رابگرن، هه‌روه‌ها یه‌كجاریش رێگا به به‌كارهێنه‌ران ده‌درێت وێنه و ڤیدیۆ نێردراوه‌كان ته‌ماشابكه‌ن و بهكارهێنهرانتش ناتوانن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه رابوه‌ستێنن.
به‌پێی تۆڕی هه‌واڵی EcoNo Times، په‌ره‌پێده‌رانی ئاپلیكهیشنی واستئاپ رایانگه‌یاندوه، له‌سه‌ر رێرهوێكن بۆ ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ ئاپلیكهیشنهكهیان زیاد بكه‌ن و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیه‌ك په‌ره‌پێبده‌ن له پێناو زیاتر پاراستنی زانیارییه كه‌سییه‌كان.
له پێناو پاراستنی زانیارییه كه‌سیه‌كان، په‌ره‌یان به‌م تایبه‌تمه‌ندییه نوێیهداوه
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێگایه‌كی زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی توانرێت زانیارییه كه‌سییه‌كان وه‌ك وێنه‌ی نێردرا و ڤیدیۆ كه به‌شێوازی تۆماركردنی شاشه و تۆماركردنی وێنه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كان ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه خهزنبكرێت، بۆیه بیریان له‌وه‌كردوه‌ته‌وه رێگه له به‌كارهێنانی ئه‌و دو رێگایه بگرن و وێنه و ڤیدیۆ نێردراوه‌كان ته‌نها یه‌كجار بكرێنه‌وه.
ته‌نها یه‌كجار رێگه به به‌كارهێنه‌ر ده‌درێت وێنه و ڤیدیۆ نێردراوه‌كان بكاته‌وه
باسیان له‌وه‌شكردوه، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له ئێستادا لهچێرا تاقیكردنهوهدای و له‌لایه‌ن TestFlight programی تایبه‌ت به په‌ره‌پێدانی پاراستنی زانیارییه‌كانی واتسئاپه‌وه په‌ره‌ی پێده‌درێت و له‌یه‌كه‌مین هه‌نگاویشدا ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی كه له رێگای ئاپلیكهیشنهكهوه ده‌نێردرێت به‌شێوه‌یه‌كی خودكارانه كار ده‌كات و ته‌نها یه‌كجار ده‌تواندرێت ته‌ماشای وێنه و ڤیدیۆ نێردراوه‌كان بكرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی تۆماركردنی ڤیدیۆیی شاشه‌ی مۆبایل و تۆماری وێنه‌یش بونیان نامێنێت.
به‌شێوه‌ی خودكارانه و له رێگه‌ی پهیامێكهوه ئاپلیكه‌یشنه‌كه له رێگریكردنی تایبه‌تمه‌ندی تۆماری شاشه‌ی مۆبایله‌كه، به‌كارهێنه‌ر ئاگادار ده‌كاته‌وه
په‌ره‌پێده‌ران ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕو، هه‌رچه‌نده كه‌سی به‌كارهێنه‌ری هه‌وڵی به‌كارهێنانی تایبه‌تمه‌ندی تۆماركردنی شاشه‌ی مۆبایله‌كه بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات و له رێگه‌ی خودكارانهوه ئاپلیكهیشتنهكه به‌كارهێنه‌ر ئاگاداری ده‌كاته‌وه به‌وه‌ی كه ناتوانێت تایبه‌ت مه‌ندی تۆماری شاشه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ی به‌كاربهێنێت له پێناو پاراستنی زانیارییه كه‌سییه‌كان.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كه له‌لایه‌ن بهكارهێنهرهو ناكرێت ناچالاك بكرێت
له باره‌ی ئه‌گه‌ری ناچالاككردنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه پهرپێدهرانی ئه‌و ئاپلهیكهیشنه ئاماژه‌یان بهوهكردوه، نه نێرده‌ر و نه وه‌رگری ڤیدیۆ و وێنه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه ناچالاك بكه‌ن و تایبه‌تمه‌ندییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی خودكارانه كارده‌كات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت لاببرێت.