خەندان-
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕونکردنەوەیەکی لەبارەی بۆردومانەکەی دوێنێی شارباژێڕ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو شوێنەی دوێنێ تورکیا لە شارباژێڕ بۆردومانی کرد، هیچ هێزێکی هەپەگەی لێ نییە و بۆردومانەکەش پەیوەندیی بە هێزەکانی ئەوانەوە نییە، وەک ئەوەی هەندێک دەزگای ڕاگەیاندنی هەرێمی کوردستان باسیان کردوە.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە دو گەریلای ئێمە کراونەتە ئامانج
هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ئەمڕۆ لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "له هه‌ندێك ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی باشوری كوردستان بڵاوكرایه‌وه، كه له 4ی تشرینی یه‌كه‌مدا له ناوچه‌ی شارباژێڕی سلێمانی هێزەکانی تورکیا هێرشێكی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه له ئۆتۆمبێلێكدا كه هێرشی كراوه‌ته، سه‌ر دو کەسی سەر بە په‌كه‌كه تێدابون".
له‌و شوێنه‌ی هێرشه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه هێزه‌كانی ئێمه‌ی لێنییه
ئەوەشی خستوەتەڕو، "لەکاتێکدا له‌و شوێنه‌ی هێرشه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه هێزه‌كانی ئێمه‌ی لێنییه و ده‌بێت بزانرێت، كه ئه‌وه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه".
ئۆتۆمبێلێك له پردی شێخەڵ مارێنی نزیک ناحیه‌ی زه‌لان كراوه‌ته ئامانج
دوێنێ شاهۆ عوسمان قائیمقامی شارباژێر به خه‌ندان-ی راگه‌یاندبو، له‌ڕێگه‌ی درۆنێكه‌وه ئۆتۆمبێلێك له پردی شێخەڵ مارێنی نزیک ناحیه‌ی زه‌لان كراوه‌ته ئامانج و بۆردومانكراوە.
له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك گه‌ریلا هه‌بوه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك گه‌ریلا هه‌بوه، به‌ڵام به‌وردی قه‌باره‌ی زیانه‌كان نه‌زانراون.