خه‌ندان-
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند، وه‌ك هاوههڵوێستیهك بۆ كرێكارانی ته‌ندروستی، سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بایكۆتی وه‌رگرتنی موچه‌یان كرد و داواده‌كه‌ن، حكومه‌ت موچه‌ی كارمه‌ندان خه‌رجبكات كه شه‌ش مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.
له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بڵاویكرده‌وه، "دوای هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه بۆچارسهركردنی كێشه‌ی موچه‌ی كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌كانمان و نه‌بونی هیچ ئه‌نجامێك كه‌ماوه‌ی شه‌ش مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، به‌فه‌رمانی به‌ڕێوبه‌ری گشتی و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی موچه‌كانیان وه‌ك هاوههڵوێستیهك بۆكرێكارهكان وه‌رنه‌گرت".
هم هه‌ڵوێسته مه‌ده‌نیانه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ربڕینی پشتیوانیه له كرێكاران
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ئه‌م هه‌ڵوێسته مه‌ده‌نیانه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌ربڕینی پشتیوانیه له كرێكاران و په‌یامێكیشه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم كه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكات و وه‌ڵامی نوسراوه‌كانمان بداته‌وه بۆ پێدانی موچه‌كانیان".
پێشتریش ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌كانیان ده‌ربڕی بو، ته‌ندروستی پارێزگاكه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ خه‌رجنه‌كردنی بودجه‌ی كۆمپانیای تایبه‌ت به پاككه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان گه‌ڕانده‌وه.