خەندان-
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ شاندێکی ئه‌نجومه‌نى پيران (سێنات)ى فڕه‌نسا کۆبوەوە و رایگەیاند، به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگيریی سياسى له عێراق نايه‌ته ئاراوه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردولا به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق دەزانن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له كريستيان كامبۆن سه‌رۆكى كۆمسيۆنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نى پيران (سێنات)ى فڕه‌نسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد، له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان خرانه به‌ر باس و ده‌رباره‌ى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سوريا، دۆخى سياسى و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌م عێراق، بيروڕايان ئالوگۆڕ كرد.
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردولاى به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا
ئەوەش هاتوە، نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سياسى، سه‌ربازى و مرۆييى فڕه‌نسا دوپات كرده‌وه و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به ڕۆڵى سه‌رۆك ئيمانوێل ماكرۆن و هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى كرد، هيواشى خواست دۆستانى عێراق هاريكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگيریی سياسى له عێراق نايه‌ته ئاراوه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردولاى به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
ئاماده‌ييى فڕه‌نساى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان دوپاتکردەوە
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆكى كۆمسيۆنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجومه‌نى پيران (سێنات)ى فڕه‌نسا وێڕاى دوپاتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاتەکەی بۆ هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى سڵاوى سه‌رۆكی فڕەنسا و سه‌رۆكى سێنات به نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابورى و وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى فڕه‌نساى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى نيشان دا.