خەندان-
لەسەر دۆسیەی کەمتەرخەمی بەرامبەر زێدەڕۆیی لەسەر زەوی و موڵکی گشتی، دادگای هەڵەبجە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە دەرکرد و ئەمڕۆش ناوبراو تا یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەی دەستگیرکراوە.
تا یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەش ناوبراو دەستبەسەر دەکرێت
بەگوێرەی زانیارییەکانی خەندان ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر فەرمانی دادگا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە کوێستان ئەکرەم، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجەی دەستگیرکردوە و تا یەکلاکردنەوەی دۆسیەکەش ناوبراو دەستبەسەر دەکرێت.
کەمتەرخەم بوە بەرامبەر زێدەڕۆیی لەسەر زەوی و موڵکی گشتی
یەکێک لەو دۆسیانەی سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە لەسەری دەستگیرکراوە، پەیوەندی هەیە بە تۆمەتبارکردنی بەوەی کەمتەرخەم بوە بەرامبەر زێدەڕۆیی لەسەر زەوی و موڵکی گشتی.
سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە
لەسەر ئەو بابەتەش بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجومەنی شارەوانیی هەڵەبجە کۆببێتەوە و تا یەکلاییکردنەوەی دۆسیەی سەرۆکی شارەوانی، کەسێکی دیکە وەک سەرۆکی شارەوانی بە وەکالەت دیاری دەکرێت بۆ راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان.